بایدن پشتگیری لە وەستانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات



دوێنێ چوارشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی کەسێکدا لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاند، پشتیوانی لە وەستانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، بۆئەوەی دیلەکان بتوانن غەززە بەجێبهێڵن.

لە میانی وتارەکەی جۆ بایدن لە چالاکییەکی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، کەسێک قسەکانی پچڕاند و وتی “وەک حاخامێک داواتان لێدەکەم داوای ئاگربەستی دەستبەجێ بکەن”.

جۆ بایدن وەڵامی دایەوە، “پێموایە پێویستمان بە وەستانی شەڕەکە هەیە، بۆئەوەی دیلەکان بتوانن غەززە جێبهێڵن”.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەکرد، من ئەو کەسە بووم کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل-م ڕازی کرد داوای ئاگربەست بکات بۆ ئازادکردنی دیلەکان، من ئەو کەسە بووم کە قسەم لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کرد، بۆ ئەوەی دەروازەی ڕەفح بکاتەوە کە غەززە و باشووری میسر بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هاوکات تا ئەمڕۆش ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە داوای ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم بابەتە تەنیا لە بەرژەوەندی فەلەستین دەبێت.

بەڵام ئیدارەی ئەمەریکا چەندین جار داوای ” ئاگربەستی مرۆیی” کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە و دوورخستنەوەی ئەو کەسانە بدات کە لەوێ گیریان خواردووە.

کۆچبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوە لە سنووری بیلاڕووس گیانی لەدەستدا
پێشت کۆچبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوە لە سنووری بیلاڕووس گیانی لەدەستدا
بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی بە جێگیری هێشتەوە
دواتر بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی بە جێگیری هێشتەوە
ەیوەندیدار