کۆچبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوە لە سنووری بیلاڕووس گیانی لەدەستدا



هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ئیسماعیل دارابی و بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە لە سنوورەکانی بیلاڕووس گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئیسماعیل دارابی (تەمەن ٣٢ ساڵ) کە خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشانە، لە سنوورەکانی بیلاڕووس بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕوونیشیکردەوە ئیسماعیل لەگەڵ کۆچبەرێکی دیکەی عەرەبی ئەهوازدا بووە و ئەویش گیانی لەدەستداوە، بە وتەی کەسوکارەکەی، تەرمی ئەو دوو کۆچبەرە لە کاتێکدا دۆزراونەتەوە کە لەژێر بەفربارینێکی زۆردا لەسەر سنووری بیلاڕووس گیریان خواردبوو و بەهۆی سەرما و کڕێوەی زۆرەوە توانای جووڵەیان لەدەست دابوو.

ڕۆژی ١٢ی ئۆکتۆبەریش هێمن شەمامیزادە، کۆچبەری تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، لە دارستانەکانی سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵۆنیا بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانی لەدەست داوە.

 

چارەسەری چەوریی جگەر دۆزرایەوە
پێشت چارەسەری چەوریی جگەر دۆزرایەوە
بایدن پشتگیری لە وەستانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات
دواتر بایدن پشتگیری لە وەستانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات
ەیوەندیدار