بە ڤیدیۆ؛ بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین 400 قوربانی لێكەوتەوە



وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دواین ئاماری قوربانیانی بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كەمپی پەنابەرانی “جەبالیا” بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 400 كەس كوژران و بریندار بوون و زۆرینەی دانیشتووانەكەی تا ئێستا ڕزگار نەكراون.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، هاووڵاتیانی كەمپەكە ڕایانگەیاندووە، تەواوی گۆڕەپانێکی نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بوون. بەهۆی بوونی سەدان کەس لە ژێر داروپەردوودا، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، ناتوانرێت ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژی جەبالیا بژمێردرێت.

ئاژانسی (وەفا)ی فەلەستینی ڕایگەیاندووە، هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل “گۆڕەپانی ئەلتەلولی” و “شەقامی ئەلحوجە”یان لە کەمپی جەبالیا کردووەتە ئامانج.

ئەشرەف ئەلقودرا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، “رەنگە ژمارەی قوربانیانی جەبالیا زۆرترین بێت و “ڕەنگە لە ژمارەی قوربانیانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی نزیک بێت” بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ناوچەیە چڕ و پڕی دانیشتووانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دۆخی نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لەڕادەبەدەر کارەساتبارە”، چونکە یەک قەرەوێڵە بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان لەئەنجامی داڕمانی نەخۆشخانەکاندا لەبەردەستدا نییە.

ئاماری کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە 8 هەزار کوژراو و برینداربوونی 21 هەزار فەڵەستینی تێپەڕاندووە، لەلای ئیسرائیلیش زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، کە 315 كەسیان سەرباز بوون و حەماسیش زیاتر لە 240 ئیسرائیلی دەستگیر كردووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

“ئەم خوێنە ڕاگرن، بەهای مرۆڤتان نەهێشت”
پێشت “ئەم خوێنە ڕاگرن، بەهای مرۆڤتان نەهێشت”
وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت
ەیوەندیدار