“مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی بانکێکی متمانەپێکراوی عێراقەوە دابەشدەکرێت”



سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: رێككەوتنیان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە، دابەش بكرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بە گرنگییەوە دەڕواننە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەفتەی رابردوو كۆبونەوەیەك لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم بەڕێوەچوە و راپۆرتێكی گشتگیریشیان لە هەرێمی كوردستانەوە بە دەست گەیشتوە.

وتیشی: داوایان لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كردوە، رونكردنەوەیان لەسەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەرێم و بەغداد پێبدات و هەروەها رێككەوتنیان كردوە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە، دابەش بكرێت.

سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغدا دەکرێنەوە
پێشت سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغدا دەکرێنەوە
زیرەکی زانیاری (IQ) و  زیرەکی سۆزداری (EQ) چین و جیاوازییەکانی نێوانیان چی یە؟
دواتر زیرەکی زانیاری (IQ) و  زیرەکی سۆزداری (EQ) چین و جیاوازییەکانی نێوانیان چی یە؟
ەیوەندیدار