سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغدا دەکرێنەوە



پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو سێ نەخۆشخانەی گەورە بە ئامێری پێشکەوتووەوە لە بەغدا دەکەینەوە، نەخۆشخانەیەکی دیکەش نۆژەندەکرێتەوە.

محەمەد جابر، پارێزگاری عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەکرد، “چوار پڕۆژەی ستراتیژیمان بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی گەورە لە بەغدا هەیە، کە بریتین لە کردنەوەی نەخۆشخانەکانی شەعب و فەزیلەت کە هەریەکەیان ٢٠ قەرەوێڵەین، هاوکات لەگەڵ نەخۆشخانەی حوریە تەعلیمی کە ٤٠٠ قەرەوێڵەییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ” نەخۆشخانەکان ئامێری پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت و بینای نیشتەجێبوون بۆ پزیشکانیش لەخۆدەگرێت، ئەمە بێجگە لەوەی ڕێککەوتنێک کراوە بۆ دابینکردنی کارمەندی تەندروستی پێشکەوتوو لەسەر ئاستی عێراق، لە پڕۆژەیەکی دیکەشدا فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی نومان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ٧٥ قەرەوێڵەی بۆ زیاد دەکرێت”.

لیرەی تورکی ڕیکۆردی نوێی دابەزینی تۆمار کرد
پێشت لیرەی تورکی ڕیکۆردی نوێی دابەزینی تۆمار کرد
“مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی بانکێکی متمانەپێکراوی عێراقەوە دابەشدەکرێت”
دواتر “مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی بانکێکی متمانەپێکراوی عێراقەوە دابەشدەکرێت”
ەیوەندیدار