ئارمیتا دوای 28 ڕۆژ گیانی لەدەستدا



ئارمیتا گەڕاوند، ئەو خوێندکارە نەوجەوانەی خەڵکی کرماشان کە ماوەیەک پێش ئێستا لە میترۆی تاران لەهۆش خۆی چوو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 28ی ئەم مانگە دوای 28 ڕۆژ لەمانەوەی لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

ئیرنا، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆچی دوایی ئارمیتا، ئەو خوێندکارە تەمەن 16 ساڵانەی ڕاگەیاندووە.

ڕادیۆ فەردا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە کە تەرمی ئارمیتا گراوند هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

ئەو ئاژانسە هەواڵییە لە زاری ئەندامێکی بنەماڵەی ئارمیتاوە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، نووسیوێتی ئەندامانی بنەماڵەی ئارمیتا لە تاران دەژین، بەڵام ئەوان مردووەکانیان لە تاران نانێژین و بۆیە هیوادارن تەرمی ئارمیتا وەربگرنەوە بۆ ئەوەی لە زەیدی خۆی بینێژن.

ڕادیۆ فەردا دەشڵێت ” بەرپرسانی ئاسایش بە بنەماڵەی ئارمیتایان وتووە کە ڕێگا بە گواستنەوە و ناشتنی ئارمیتا لە گوندەکەیان نادەن و بە مەرجێک تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەن کە لە تاران بە خاک بسپێردرێت.”

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک خەڵکیان لە میترۆکانی تاران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان و کچانی دژ بە حیجابی زۆرەملێ جێگیر کردووە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی دابەزینی پەستانی خوێنەوە هاوسەنگی خۆی لەدەست داوە و سەری لە پشتەوە بەر لێواری دەرەوەی وێستگەکە کەوتووە و هەر بۆیە لە هۆش خۆی چووە.

ئەكاونتەكان بلۆك كران و نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت ئەكاونتەكان بلۆك كران و نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ڕووداوێكی هاتووچۆ 92 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ 92 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار