ئەكاونتەكان بلۆك كران و نرخی دۆلار بەرزبووەوە



جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوووی لە بەرزبوونەوە كرد و شارەزایەكی كارووباری دراویش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكان و بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوووەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بە 160 هەزار و 900 دینار بوو، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕدا بەهاری دۆلار بەرزبووەوە بۆ 161 هەزار و 200 دینار و لەكاتی ئێوارەشدا بوو بە 161 هەزار و 750 دینار.

ئاشكراشی كرد، بە هۆکاری وەستانی کارتی بانكیی ڕافیدەین و بلۆک کردنی زۆربەی ئەکاونتەکان نرخی دۆلار بەرزبووەوە.

باران بارینی سەرتاسەری و سەرما دەستپێدەكات
پێشت باران بارینی سەرتاسەری و سەرما دەستپێدەكات
ئارمیتا دوای 28 ڕۆژ گیانی لەدەستدا
دواتر ئارمیتا دوای 28 ڕۆژ گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار