سەرۆکی فەلەستین “حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات”



مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین لەبارەی گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل هاتەدەنگ، ئاژانسی هەواڵی “وەفا”ی فەلەستین بڵاوی کردەوە مەحمود عەباس لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ تاوتوێی دۆخی فەلەستینیان کردووە.

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەکردووە، لەگوفتوگۆکانی نێوانیاندا موحمود عەباس ڕایگەیاندووە کار و سیاسەتەکانی بزوتنەوەی حەماس نوێنەرایەتی سەرجەم گەلی فەلەستین ناکات، بەڵکو بەرنامە و بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئازادی فەلەستین نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین و داواکارییەکانیان دەکات، چونکە تەنها دامەزراوەی یاساییە بۆ داکۆکی کردن لەمافی فەلەستینییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر مەحمود عەباس کوشتن و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن هەریەکە لە سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە ڕەتکردووەتەوە و بەپێویستی زانیووە هەردوولا دیلەکان و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

هاوکات، دووپاتی کردەوە، بەهەمووشێوەیەک توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە و پابەندە بە شەرعیەتی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکان و بەرخۆدانی ئاشتیانەی گەل و کرداری سیاسی وەک ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکانیان.

وتەکانی عەباس لەکاتێکدایە جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل پێی خستووەتە هەفتەی دووەمەوە و هەزاران کەس لە هەردوولا کوژراون و جەنگەکەش بەردەوامە و ئیسرائیل هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە دەکات لەڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە ئاسمان و دەریا و وشکانییەوە و داوای لە هاوڵاتیانی غەززەکردووە ناوچەکە چۆڵ بکەن و ئەوانیش ئەو داوایەی ئیسرائیل ڕەت دەکەنەوە.

کوشتنی منداڵیکی فەلەستینی سەرۆکی ئەمریکا تووشی شۆک دەکات
پێشت کوشتنی منداڵیکی فەلەستینی سەرۆکی ئەمریکا تووشی شۆک دەکات
دەست بەسەر بڕێکی زۆر گوێز و هەنگوینی خراپدا گیرا
دواتر دەست بەسەر بڕێکی زۆر گوێز و هەنگوینی خراپدا گیرا
ەیوەندیدار