کوشتنی منداڵیکی فەلەستینی سەرۆکی ئەمریکا تووشی شۆک دەکات



بەهۆی کوشتنی دڕندانەی منداڵێکی فەلەستینی لە ئەمریکا، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت تووشی شۆک بووم، “لە وڵاتەکەماندا ڕق و کینە جێی نابێتەوە”.

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کوشتنی منداڵێکی موسڵمانی تەمەن ٦ ساڵانی بە چەقۆ لە ویلایەتی ئیلینۆیس بە “ کردەوەیەکی ترسناک” ناوبرد و وتی لەگەڵ هاوسەرم تووشی شۆکێکی گەورە بووین کاتێک هەواڵێکی لەو جۆرەمان بیست، کە ئەوپەڕی دڵ ڕەقی و رق لێبوونەوەیە دەرهەق بە خانەوادەیەک.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی شارەوانی ویل کاونتی لە ویلایەتی ئیلینۆیس بڵاوکراوەتەوە، ئەو منداڵە کە ٢٦ چەقۆی لێدراوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەیەکی پۆلیسدا، کە ناسنامەی بکوژ و شوێنی تاوانەکەی تیادا بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “لێکۆڵەران توانیان بگەن بەو ئەنجامەی کە ئەم کارە قێزەونە لە بەرەنجامی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلە و دوو قوربانیی لەم هێرشە دڕندانەیەدا هەن کە دایک و کوڕێکی بەرەگەز فەلەستینین، کوڕەکە گیانی لە دەستداوە و دایکەکەش لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیشدا، جۆ بایدن وتوویەتی، “من و جیل بایدن وێران بووین کاتێک هەواڵی کوشتنی دڕندانەی منداڵێکی شەش ساڵان و هەوڵی کوشتنی دایکی منداڵەکەمان پێگەیشت لە ماڵەکەیاندا لە ویلایەتی ئیلینۆیس”.

 

لە بەیاننامەیەکدا، بایدن پشتڕاستیکردەوە، خێزانە موسڵمانە فەلەستینییەکانیان هاتوونەتە ئەمریکا بۆ ئەوەی بەدوای ئەو شتەدا بگەڕێن کە هەموومان بەدوایدا دەگەڕێین، ئێرە پەناگەیەک بووە بۆ ژیانیان بەداخەوە کە ئەم کردەوە قێزەونە ڕوویدا و ئەم کردارە ترسناکە جێگەی لە ئەمریکادا نییە و پێچەوانەی بەها بنەڕەتییەکانی ئێمەیە”، داواشی لە ئەمریکییەکان کرد “یەکبگرن و ڕق و کینە ڕەتبکەنەوە.”

جۆزێف چوبای(٧١ ساڵ)، ئەو کەسەیە کە پەلاماری خانەوادە فەلەستینییەکەی داوە و وتوویەتی؛ ئێوەی موسڵمان دەبێت بمرن.

لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
پێشت لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
سەرۆکی فەلەستین “حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات”
دواتر سەرۆکی فەلەستین “حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات”
ەیوەندیدار