دەست بەسەر بڕێکی زۆر گوێز و هەنگوینی خراپدا گیرا



لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێک گوێز و هەنگوینی هاوردەدا گرت کە شیاو نین بۆ خواردن.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنە هاوبەشەکان دەستیان گرت بەسەر بڕی دوو تۆن گوێزدا کە لە دەرەوەی پارێزگای سلێمانییەوە هاوردەکرابوو.

بەپێی ئەنجامی پشکنینی کیمیای و فیزیایی بۆ گوێزەکە دەرکەوت بۆ خواردن شیاو نییە، بۆیە بڕیاری لەناوبردنی درا.

هاوکات دەستگیرا بەسەر بڕی 150 کیلۆگرام شیلەو شانەی هەنگوینی هاوردەکراودا کە مێژووی لەسەر نەبووە و لە بازاڕەکاندا بە هەنگوین دەفرۆشرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پێشتر بەبڕیاری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی هەنگوینی شانەی هاوردە و بەبڕیاری تەندروستی سلێمانی شیلەی دروستکراوی هاوردە قەدەغە کراوە و ڕێگە نادرێت بەناوی هەنگوینەوە لەبازاڕەکاندا بفرۆشرێن.

لیژنە هاوبەشەکان کۆمپانیاو نوسینگەکانی گواستنەوەی شمەک و خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کاری گواستنەوە بۆ هیچ خۆراک و کاڵایەک نەکەن کە دڵنیا نەبن لە  مێژووی دەرچوون و بەسەرچوونی، لەکاتی سەرپێچیدا ڕێکاری یاسایی توندیان لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

سەرۆکی فەلەستین “حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات”
پێشت سەرۆکی فەلەستین “حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات”
ئیسڕائیل: غەززە داگیر ناکەین، بەڵکو حەماس لەناو دەبەین
دواتر ئیسڕائیل: غەززە داگیر ناکەین، بەڵکو حەماس لەناو دەبەین
ەیوەندیدار