لە سنووری سلێمانی سێ ساختەکار دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژوویی ڕاگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند سێ کەسیان دەستگیرکرد، کە مامەڵەیان بە چەند پارچەیەکی مێژووی ساختەوە ئەنجامداوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی، ڕۆژی ١٨ ئەیلوول بە هەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان سێ تۆمەتباری مەمەڵەکاری پارچەی ساختەی شوێنەوار دەستگیربکەن، پارچە شوێنەوارەکان پێکهاتبوون لە ٣ بەش، کتێبێکی مێژووی کە بەنوسینی عیبری بە هەڵە نوسرابوو، لەگەڵ دوو پارچەی دیکە کە سەرجەمیان ساختە بوون و لەشێوەی شوێنەواری مێژوویی دروستکرابوون.

ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی ٢٤ ی شوێنەوار تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

چی ڕوودەدات کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت؟
پێشت چی ڕوودەدات کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت؟
ئیسرائل،”١٥٠٠ تەرمی چەکدارانی حەماس لە ئیسرائیلن”
دواتر ئیسرائل،”١٥٠٠ تەرمی چەکدارانی حەماس لە ئیسرائیلن”
ەیوەندیدار