ڕۆناڵدۆ هاتریکی کرد و دڵخۆشە بەبوونی لە شانشینی سعودییە



کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی،و ئەستێرەی جیهانی، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاستی تیپەکە و ئەو سێ گۆڵەی کە لە بردنەوە مەزنەکەیدا بەرامبەر فەتح بە ئەنجامی 5-0 تۆماریکرد، کە هێنایەوە سەر ڕێگای سەرکەوتنەکان دوای دۆڕاندنی دوو یاریی یەکەمی لەسەرەتای ئەم وەرزەدا.

ڕۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە دوایین ماوەی گواستنەوەی زستانەدا بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە، ڕوویکردە یانەی نەسری سعودی،دوێنێشلەیارییەکی خولی ڕەوشەنی سعودییەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و ئاسیستێکی نایابی بۆ سادیۆ مانێی سەنیگالی تۆمارکرد، کە دوو گۆڵی لە فەتح تۆمارکرد، و ئەستێرە پورتوگالییەکە دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا گۆڵی زیاتر تۆمار بکات.

یاریزانە پێشووەکەی ڕیال مەدرید دوای یارییەکە لە ڕێگەی وەرگێڕێکەوە بۆ میدیای وەرزشی سعودی ڕایگەیاند، ئاگاداری گرنگی یارییەکە بووین و یەکەم سەرکەوتنمان لە خولەکەدا بەدەستهێنا، توانیمان گۆڵ تۆماربکەین، بەتایبەتی هاتریکەکەی خۆم، من دڵخۆشم، دڵخۆشم بۆ هەمووان، دڵخۆشم بۆ هاندەرانی نەسر و سەرکەوتن.” .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئێمە بەرەو باشتر دەڕوات، گرنگ ئەوەیە ئێمە یارییەکەمان بە تیم ئەنجامدا، من ئامادەم، عەبدولڕەحمان (غەریب) ئامادەیە، مانیش ئامادەیە، هەمووان یارییەکی بەهێزیان پێشکەشکرد بە هەوڵی هەموو لایەک، ئەمەش دەریدەخات کە ئێمە یاری دوای یاری ئاستی باشتر پێشکەش دەکەین”.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕۆناڵدۆ وتی: زۆر دڵخۆشم کە لێرەم لە شانشینی سعودیە، ئەو شتانەتان بیردەخەینەوە کە ساڵی ڕابردوو وتم کە خولی سعودیە بە ڕاکێشانی چەندین یاریزانی گەورە دەبێتە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهان، من خۆم نوێ دەکەمەوە خۆشبەختی و سوپاسێکی گەورەم بۆ شانشین هەیە کە لە باوەشی گرتم چونکە هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم و ئەمەش خۆشەویستیت پێدەبەخشێت بۆ پێشکەوتنی باشتر.”

تازەترین تۆماری پێوانەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 

– كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەكەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا لە 22 وەرزی یەك لە دوای یەك گۆڵ تۆمار بكات.

– دۆن، تاكە یاریزانە لە مێژوودا زۆرترین گۆڵی بە لێدانی سەر كردبێت.

– بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا، لە دوای پەیوەندیكردنی رۆناڵدۆ بە خولی رۆشەنی سعودیەوە یەكەمجارە لە یارییەكدا گۆڵ بكات و گۆڵیش درووست بكات.

– دۆن لە یاریگای شازادە عەبدوڵڵا شەش گۆڵی كردووە كە زۆرترین گۆڵە لە یاریگاكانی خولی رۆشەنی سعودیە.

– لەو كاتەوەی كریستیانۆ پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودیەوە كردووە هیچ یاریزانێك هێندەی ئەو هاتریكی نەكردووە بە سێ هاتریك.

– هاتریكەكەی رۆناڵدۆ هاتریكی ژمارە 63 بوو لە كاروانی وەرزشیدا.

مووچەی فەرمانبەران لەنێوان ململانێی حكومەتی هەرێم و عێراق
پێشت مووچەی فەرمانبەران لەنێوان ململانێی حكومەتی هەرێم و عێراق
باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار