عێراق کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان هەیە



لەنوێترین پۆلێنکاری بەهێزترین وڵاتانی جیهاندا عێراق  لەپلەی ٤٥ی ڕیزبەندییەکەدا دێت کە کۆی گشتی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی گەیشتە ٨٣.٩ و ئەمریکا پارێزگاری لە پێگەکەی کردووە لە پلەی یەکەمی ڕێزبەندییەکەدا وەک بەهێزترین وڵاتی جیهان دەستنیشانکراوە.

ڕۆژنامەی “CEOWORLD” پۆلێنی بەهێزترین وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە و بۆ پۆلێنکارییەکەش ئەو وڵاتانەی دیاری کردووە کە گەورەترین کاریگەرییان لەسەر ئابوری جیهان هەیە لەڕووی سەقامگیری سیاسی، بەهێزی ئابوری، بودجەی بەرگری، چەک، هاوپەیمانێتییە جیهانییەکان هێزی سەربازییەوە، ئەم تایبەتمەندیانەش ئەوانەن کە دەوڵەتەکان لەیەکتر جیا دەکەنەوە.

بەگوێرەی پۆلێنکارییەکە، بەهێزترین سێ وڵات لەسەر ئاستی جیهاندا وڵاتانی ئەمریکا و چین و ڕوسیان. لەدوای سێ وڵاتە بەهێزەکە هەریەکە لە وڵاتانی هیندستان و بەریتانیا و ژاپۆن دێن.

هاوکات، لەڕیزبەندییەکەدا هەریەکە لە وڵاتانی چیلی، ڕۆمانیا، کۆماری چیک، ئەسیوبیا و دانیمارک لەدوای عێراقەوە دێن کە پلەکانی ٤٦ هەتا ٥٠ یان پێدراوە.

 

عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کوالیتی سیستمی تەندروستی
پێشت عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کوالیتی سیستمی تەندروستی
کرملین تێوەگلانی  لە کوشتنی پریگۆژین ڕەتکردەوە
دواتر کرملین تێوەگلانی لە کوشتنی پریگۆژین ڕەتکردەوە
ەیوەندیدار