بارستە ھەوایەکی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و لە كۆتایی مانگەوە بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكانی باكووری كوردستان و هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری ناجێگیری دۆخی کەش و ھەوا لەسەر ناوچەکانمان، کە لەماوەی پێشوودا بووە ھۆی بارانبارین و ھەورە بروسکە لەھەندێ ناوچەدا و زیادبوونی خێرایی با بەگشتی کاریگەریەکانی لە ئەمشەو کۆتایی پێدێت بۆ سبەی یەک شەممە ٢٠ی ئاب کەش سەقامگیر ئەبێتەوە و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەوری کەم ئەبینرێت .

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە بۆ ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە و ھەندێ ڕۆژ بەرز و نزمی بەڕێژەیەکی کەم تیا بەدی ئەکرێت و خێرایی با زیاتر لەسەرخۆ ئەبێت ھەندێک کات مامناوەند و لەو ماوەیەدا پێشبینی چالاکبوونی بای بەھێز ناکرێت .

دەربارەی دابەزینی پلەکانی گەرما وتی، “پێشبینی ئەکرێت لە کۆتایەکانی ئەم مانگەدا بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە شۆرببێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی تورکیا و باکوری کوردستان و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و کاریگەری گەرما چەند پلەیەک کەمبکاتەوە”.

حزبێكی هەرێم بایكۆتی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
پێشت حزبێكی هەرێم بایكۆتی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
ئاگر لەبەنزینخانەیەک لە سنوری چەمچەماڵ کەوتووەتەوە
دواتر ئاگر لەبەنزینخانەیەک لە سنوری چەمچەماڵ کەوتووەتەوە
ەیوەندیدار