عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات



ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، حەیدەر حەنون، پەیامێکی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە تۆمەتبارن بە دزینی پارەی سکرتاریەتی باج، یان وەک ئەوەی بە “دزی سەدە” ناسراوە، هاوکات دۆخی “هێڵی سوور”ی لە دەوری بەرپرسان پشتڕاستکردەوە لە حکومەتی پێشووی مستەفا کازمی.

حەنون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پرسی سکرتاریەتی باج( دزی سەدە) گەورەترین دۆسیەی گەندەڵییە کە تا ئێستا دۆزرایەوە”، بە “تاوانێکی گەندەڵی تێکەڵ بە خیانەت” دەزانێت.

حەیدەر حەنون، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو وڵاتانەی داڵدەی ئەو کەسانەیان داوە بەشێوەیەکی دیبلۆماسی تاوانبارانیان بۆ بگێڕنەوە ، یان لەو وڵاتە دەستگیریان بکەن و ڕادەستی عێراقیان بکەنەوە.

بەڕێوەبەری دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەدا کە “هێڵی سوور لە دەوری چەند بەرپرسێک لە حکومەتی پێشوو دانرابوو، ئەوانیش بریتین لە: بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی پێشوو، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە حکومەتی پێشوو، سکرتێری حکومەتی پێشوو، و هەموویان خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکین، جگە لە وەزیری دارایی لە حکومەتی پێشوودا” خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانیایە.

حەنون دووپاتی کردەوە: کۆمسیۆن بەردەوامە لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی وەرگرتنەوەی داواکراوەکان، کە بریتین لە: بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی عێراق، حەمدیە ئەل جاف، بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە وەزارەتی تەندروستی، نەوراس عەبدولڕەزاق، و بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی هیلا، محەمەد هادی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئەوانەی لە دزی سەدەدا داواکراون، تۆمەتبارن بە دزینی زیاتر لە 100 ملیار دینار “، دەشڵێت: “لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا یەکێک لە داواکراوان لە سعودیە وەردەگیرێتەوە”.

 

شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە شەقامە لێژەكەی بەردەم تونێلی پێشڕەو ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە شەقامە لێژەكەی بەردەم تونێلی پێشڕەو ڕوونكردنەوە دەدات
شەپۆلێكی گەرمای پڕوكێنەر هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی گەرمای پڕوكێنەر هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار