شەپۆلێكی گەرمای پڕوكێنەر هەرێم دەگرێتەوە



كەشناسی هەرێم هۆشداری شەپۆلێكی نوێی گەرما دەدات و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “شەپۆلەكە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت”.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدات لەبارەی شەپۆلی گەرماوە و ڕایدەگەیەنێت، “ئاگادار بن؛ شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و گەرمیان دەبێتە گەرمترین ناوچە”.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی شێداری زەریای هندی پێشبینیی دەکەین لە ڕۆژی سێ شەممەوە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک پلەکانی گەرمی ( 3 تا 4 پلە) بەرزببنەوە.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی نێوان 2 ی پاشنیوڕۆ نیوەڕۆ تا 5 ی ئێوارە پلەکانی گەرمی لە دەشتەکانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان بگاتە نێوان ( 48 تا 49) پلە.

ڕوونیشی كردەوە، هۆکاری ئەو شەپۆله گەرمایه شێداری هەوایە، کە هەست به گەرمای بێزارکەر دەکرێت، بەڵام بەهۆی درێژبوونی کاتەکانی شەو ئەم شەپۆلە لە شەودا کاریگەری کەمی دەبێت و لەشەودا بە تایبەت کاتەکانی دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان کەش فێنک دەبێت.

عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات
پێشت عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات
بانكی ناوەندی عێراق بڕی 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی عێراق بڕی 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار