شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە شەقامە لێژەكەی بەردەم تونێلی پێشڕەو ڕوونكردنەوە دەدات



 

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی سەبارەت بەو شەقامەی لە تونێلی پێشڕەو دێتە خوارەوە بەرەو پاركی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، ئەم شەقامە بەهۆی سلۆپە بەرزەكەیەتی كە نزیكەی (%١٥)یە و ستاندارد نییە و دەشڵێت: “لەبەرامبەر پێدانی فراوانكردنی بەرزاییەكانی سلێمانی دەبێت كۆمپانیای قەیوان چارەسەری بكات بكات بەپێی ئەو دیزاینەی پەسەند كراوە”.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆكایەتی شارەوانیمان بە تەنسیق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم شەقامە، كە پێشتر دیزاینی نەبووە و بۆتە هۆی ڕوودانی ژمارەکی زۆر ڕووداوی هاتووچۆ چەند بەدواداچوون و كۆبوونەوەی ئەنجام داوەوە كۆنووسی هاوبەش هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بە وتەی ئەندازیارانی تایبەتمەند و پسپۆڕ، كێشەی ئەم شەقامە بەهۆی سلۆپە بەرزەكەیەتی، كە نزیكەی (%١٥)یە و ستاندارد نییە، ئەمەش بەهۆی بەرزی ئاستی (تونێلی پێشڕەو)ەوە ڕوویداوە و ئەم سلۆپە زۆرەی دروستكردووە ئەمە جگە لەوەی، كە فولكەكەش بە شێوەی ئەندازیاری نەبەستراوە بە شەقامەكەوە.

ئاشكراشی كردووە، بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانیی ژمارە (٧٥ لە ١٢\٤\٢٠٢٣) دیزاین و جێبەجێكردنی شەقامەكە هاوكات لەگەڵ دروستكردنی دوو یەكتربڕی ئاست جیاواز و شەقامی نێوانیان، کە دەكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیای قەیوان لە بەرامبەر پێدانی فراوانكردنی بەرزاییەكانی سلێمانی. بەپێی ئەو دیزاینەی لەلایەن نوسینگەی ئەندازیارییەوە چێككراوەتەوە و لە وێنەكەشدا دیارە سلۆپی شەقامەكە كەمكراوەتەوە بۆ (%١٢)و لەگەڵ دانانی كامێرەی تیژڕەوەی کە خێرایی ڕێگەپێدراو (٥٠كم/كاتژمێر)ەو بەم زوانە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، له ئێستادا، چاوەڕوانی كۆمپانیای ناوبراوین بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ئەنجوومەن و دیزاینەكە.

 

شارەوانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت شارەوانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات
دواتر عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات
ەیوەندیدار