پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت



حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زیاتر لە ١٠ ملیار دینار پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕێکی دیکە لە  شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت کە بەم شێوەیەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە:

– پارێزگای سلێمانی:  پێنج ملیار دینار

– پارێزگای هەولێر: سێ ملیار دینار

– پارێزگای دهۆک: دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار

دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکران
پێشت دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکران
وەزیرێکی پارتی: کێشەی دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم تەکنیکیە
دواتر وەزیرێکی پارتی: کێشەی دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم تەکنیکیە
ەیوەندیدار