لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسنوری قەزای بەردەڕەش، كەسێك گیانی لەدەستدا وە.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر شەش و ٣٠ خولەک، ئۆتۆمبێلێك لەجۆری هیوندای ئەلەنترا لەنزیك گوندی خەلیلكان لەقەزای بەردەڕەش كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وە و  وەرگەڕاوە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ڕوداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە کە دانیشتوی گوندی خەلیلكان بووە و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان سەدان ڕوداوی هاتووچۆ ڕوودەدەن و بەهۆیەوە سەدان کەس دەمرن و هەزارانی دیکەش برینداردەبن، بەرپرسان و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکاری ڕوداوەکان بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ دەگەڕێننەوە.

حزبەکانی ڕۆژهەڵات: ئامادەکاریمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئێران کردووە
پێشت حزبەکانی ڕۆژهەڵات: ئامادەکاریمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئێران کردووە
مستیلەیەك لە سورێنچکی منداڵێك دەرهێندرا
دواتر مستیلەیەك لە سورێنچکی منداڵێك دەرهێندرا
ەیوەندیدار