ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گروپی هواوی تازەترین بەرهەمی مۆسیقای عەرەبی دەخاتە نێو خزمەتگوزاریەكانی مۆسیقا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا

گروپی هواوی خزمەتگوزاریەكانی خۆی لەبواری مۆسیقا لە پێنج بازاڕی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا وەشاند كەبریتین لە وڵاتانی ئیمارات و سعودیە و میسر و عیراق و ئوردن ، بڕیارە ئەم خزمەتگوزاریە هەنگاو بەهەنگاو لەوڵاتانی دیكەی ناوچەكە زیاد بكرێت ، ئەو خزمەتگوزاریە بازاڕی فەرمی مۆسیقایە كەپێشتر بۆ مۆبایلەكانی هواوی دانراون كەبەكارهێنەری EMUI 5 و EMUI 5.1و8.0 EMUI و8.1 EMUI بەكاردەهێنن و بەبێ ناوبڕی ریكلامەوە . لەهەنگاوی یەكەمدا ، كۆمپانیای هواوی تازەترین گۆرانی ئەستێرەی لوبنانی ئەلیسا (عالمخفی) بۆ ئەلبومی مۆسیقای مۆبایلەكانی هواوی داناوە و تا رێكەوتی 25ی تەمووز تا ئەو كاتەی تەواوی ئەلبومە تازەكەی ناوبراو دەكەوێتە بازاڕەوە .

بەم بۆنەیەوە جاستن چین بەڕێوەبەری كارگێری بەشی خزمەنگوزاری لەهواوی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند ، خۆشحاڵین بە وەشاندنی خزمەتگوزاری مۆسیقا بۆ بەكارهێنەرانمان لە ناوچەكە ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانمانە بۆ پێشكەشكردنی تازەترین ئەزموونی موسیقی بۆ بەكارهێنەران ، ئەم خزمەتگوزاریە تازەیە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات تاموچێژ لەمۆسیقایەكی كوالیتی بەرز لەمۆبایلەكانیان وەربگرن .

ئەلیسا لەگەڵ ئەم گۆرانیە 15 گۆرانی تازەی تۆماركردووە كەلە 26ی تەمموز دەیوەشێنێت ، كە یەكێكیان گۆرانی (وحشتونی) خانمە گۆرانیبێژی كۆچكردوو وەردە ئەلجەزائریەیە ، لەم ئەلبومە تازەیە ئەلیسا هەماهەنگی لەگەڵ چەندین شاعیر و ئاوازدانەر كردووە .

لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ ویستی هەوادارانی مۆسیقا لەناوچەكە ، خزمەتگوزاری مۆسیقا لەهواوی هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای رۆتانا كردووە بۆ پێشكەشكردنی تازەترین بەرهەمی ئەستێرەكان لەناوچەكە وەك محەمەد عەبدە و ماجید موهەندیس و ئەلیسا و ئەنغام و وائیل كفوری و حاتەم عیراقی .

سەرەڕای هەماهەنگی لەگەڵ رۆتانا هواوی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ (قەنەوات) و(مەزیكا) ئەنجامداوە بۆ دابینكردنی بەرهەمی ئەستێرە جیهانیەكان ، بەكارهێنەران دەتوانن لەچەند مانگی داهاتوودا چێژ لە بەرهەمی ئەستێرە جیهانیەكان وەربگرن .

بەكارهێنەرانی مۆبایلی هواوی بەسیستەمی EMUI 5.0 و بەسەرەوە لەمانگی تەموز ئاگاداری وەربگرن ، هەرەوەها دەتوانن ئەم خزمەتگوزاریە تاقی بكەنەوە لەرێگای داونلۆدی ئەپلیكەیشن لەرێگای لینكی http://music.huaweimobilecloudservice.com/ar/ بۆ چێژ وەرگرتن لە گۆرانیەكان .

ئەپلیكەشنی مۆسیقای هواوی بەنیازە چەندین چالاكی دیكە دابین بكات لەداهاتووێكی نزیكدا وەك پێشبڕكێی سەرنجراكێش و خەڵاتی بەنرخ .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی HUAWEI nova 3i جوان و سەردەمییانە ئێستا لەبازاڕەكانی عیراق بەردەستە

 

كۆمپانیای هواوی رایگەیاند كە مۆبایلی HUAWEI nova 3i ئێستا لە بازاڕەكانی عیراق بەردەستە ، مۆبایلی HUAWEI nova 3i بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كاردەكات لە هەموو تایبەنمەندی و كامێراكانی، بەهۆی دەبڵ كامێرای پێشەوە (24 میگاپیكسل + 2 میگاپیكسل)، مۆبایلە تازەكە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات باشترین وێنەی سێلفی بگرن، مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای بەهێزكردنی لایەنەكانی جوانی سروشتیە بەپشت بەستن بەداتاكان، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە دەكرێ دیمەنەكان بناسرێنەوە و بگونجێن لەگەڵ جوانی راستەقینەی ئەو كەسەی كە سێلفیەكە دەگرێت.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i ستایلێكی جوانی سەردەمیانەی هەیە بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر، هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كاسانەی كە مۆبایلێكیان پێویستە رەنگدانەوەی كەسایەتیان بێت، شاشەكەی 6.3 ئینجە بە تەكنەلۆژیای روونی تەواو (2340×1080) كە تێروانینێكی تەواو دەدات بۆ جیهان لەرێگای ئامێرێكی بچووكەوە، ئەم مۆبایلە لەچەند بازاڕێكی دیاریكراو لەعیراق بەدەست دەكەوێت و دواتر لەسەرجەم بازاڕەكان بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر بە نرخی 319 دۆلار.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i دەدرەوشێتەوە بە دەبل كامیرای پێشەوە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد

كامیرای پێشەوە و دواوەی ئەم مۆبایلە بە كوالێتی 24 میگاپێكسڵە بۆ چرکاندنی جوانترین وێنەی سێلفی، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە وێنەی سێلفی جوان دەگیرێت لەرێگای جەختكردنەوە لەرووخسار و دەوروبەری بەیەكەوە، زوومی سەرەكی مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتاكانی وێنەكە وەردەگرێت، كامێرای دووەم داتاكانی دووری وەردەگرێ ، كامیرای پێشەوە بەكوالێتی 24 مێگاپیكسڵە بە زوومی f/2.0 كە توانای چارسەركردنی وێنەكانی هەیە، كامیرای دووەم بەكوالیتی 2 میگا پێكسڵ داتاكانی دووری و دیمەنی وێنەگرتن كۆدەكاتەوە بەپشت بەستن بەفاكتەرەكانی تایبە بۆ بەرهەمهێنانی بۆكیھ.

HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین لە خۆدەگرێت
مۆبایلی HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین 710 لەخۆدەگرێت پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد لەگەڵ بەكارهێنەری EMUI 8.2 بۆ باشتركردنی تواناكانی.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی دیمەنكانی بەزیرەكی دەستكردەوە هەیە
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی 200 دیمەنی هەیە بە 8 جۆردا كە بریتین لە ئاسمان و كەنارەكان و رووەكەكان و و دیمەنی شەوانە و نمایشە هونەریەكان و گوڵەكان و ژوورەكان و بەفر بەمەش مۆبایلەكە بە زیرەكی دەستكرد توانای ناسینەوەی باگراوندەكان و وەرگرتنی وردەكاریەكانی هەیە بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بەباشترین رەنگ بداتە بەكارهێنەران.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتای جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد دابین دەكات

كامیرای مۆبایلی HUAWEI nova 3i درێژی ناوەوەی 35 ملم بۆ وێنەكانی سێلفی هەیە باشترین تەكنەلۆژیا بە زیرەكی دەستكرد بۆ گرتنی وێنەی سێلفی پێشكەش دەكات. داتاكانی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد 7 رەنگی پێست دابین دەكات كەبەكارهێنەر دەتوانی یەكێكیان بەئارەزووی خۆی هەڵبژێرێت و بۆ وێنەكانی سێلفی تەرخانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ زانینی ئەوەی کێشە لە تاقمی سوکاندا ھەبێت

خەڵک-

سوکان (Steering Wheel) یەکێکە لە ھەرە گرنگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل، بچوکترین کێشەش لە تاقمی سوکاندا بە مەترسی بۆ سەر سەرنشین و ئۆتۆمبێلەکەش دەشکێتەوە، لێرەدا دەمانەوێت ئاماژە بە ھەندێک ڕێنمایی بکەین کە لە ڕێگەیانەوە بتوانیت کێشەکانی تاقمی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بناسیتەوە.

نیشانەکانی خراپبوون یان تێکچوونی تاقمی سوکان:

  • ئەگەر ھەر لێچوونی ڕۆن یان شلەیەکت لە سیستمی پاوەری ئۆتۆمبێلەکەت بەدی کرد، بە تایبەتی کە نیوەڕوان ئۆتۆمبێلەکە ڕادەگریت، دەبێت بە زوویی شوێنی لێچوونەکە بدۆزیتەوە تا کێشەکە گەورەتر نەبووە.
  • ھەر کات ھەستت کرد کێشی سوکانەکە بە دەستەوە سووک بووە، لەوەوە بزانە کێشەیەک ڕوویداوە و مەترسیی ئەوەیە لە خراییە زۆرەکاندا ئۆتۆمبێلەکە بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
  • کاتێک ئیستۆپت گرت ھەستت کرد سوکانەکە بە دەستەوە دەلەرزێت یان بە لایەکدا دەڕوات، دەکرێت کێشە لە بانس یان قاعیدەی بانسەکان یان فلنجەکاندا بێت، بەڵام دەکرێت کێشە لە تاقمی سوکانەکەشدا بێت.
  • ئەگەر ھەستت کرد ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی دەکات، نیشانەیە بۆ بوونی کێشەیەک کە دەبێت زوو بدۆزرێتەوە، کاتێک سوکانت سوڕاند و دەنگی پاوەر زیادی کرد، بزانە ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی کردووە.
  • ھەندێک کاتیش لە کاتی سوڕاندنی سوکاندا کرتەکرت و دەنگ دەردەچێت، ئەمەش نیشانەیەکی مەترسیدارە لە بوونی کێشە لە تاقمی سوکاندا.

بەھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ھەڵەیەکی مەترسیدار کە زۆرینەمان لە وەرزی گەرمادا ئەنجامی دەدەین

خەڵك-

هەڵەیەكی سادەیە و دەكرێت بە دووبارە كردنەوەی زیانی تەندروستی و مەترسیداری لێبكەوێتەوە، ئەویش ئەوەیە راستەوخۆ بە گەشتن بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكان تەبرید كار پێبكەن.

بە پێی چەند لێكۆڵینەوەیەكی ناوەندە زانستییەكانی جیهان، تێكەڵ بوونی هەڵمی بەنزین لەگەڵ هەوای ناو ئۆتۆمبێل لە كەشێكی گەرمدا دەكرێت زیانی تەندروستی گەورەی وەك شێرپەنجەی خوێنی لێبكەوێتەوە.

هەڵمی بەنزین لە كوێوە دێت؟

لێكۆڵەران ئاماژە بەوە دەكەن، پێكهاتەی هاوشێوەی بەنزین لە زۆرێك لە پارچەكانی ئۆتۆمبێلدا وەك كوشن و پلاستیك و داشبۆرد و سوكانی ئۆتۆمبێلەكان بوونی هەیە، كاتێك ئەو شوێنانە بەر خۆر دەكەون، ئەوا بە شیچوەی خێرا ناو ئتۆمبێلەكەت پڕ دەبێت لە هەڵمی بەنزین، وەك ئەوەی پەیمانگەی تەندروستی و پاراستنی بەكاربەری یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی پێكردووە. جگە لەوەی لە هەندێك شوێنەوە (وەك نێو تانكی و سۆندە و بزوێنەر) هەڵمی بەنزین دزە دەكاتە نێو ئۆتۆمبێلەكە.

كاریگەرییە خراپەكان چین؟

كۆبوونەوەی بەنزینیش لە جەستەدا كاریگەریی خراپ لەسەر خوێن و ئێسك و جگەر و سی جێدەهڵێت، بە پێی بەدواچوونە زانستییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلەی جامەكانی داخرابێت، رێژەی هەڵمی بەنزین تیایدا دەگات بە (400 تا 800) میلیگرام. بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنی گەرم (سەرووی 16 پلەی سیلیزییەوە) یان بەر خۆر جێهێڵرابێت، ئەوا ئاستی هەڵمی بەنزین تیایدا دەگات بە (2000 تا 4000) میلیگرام و ئەوەش (40) ئەوەندەی ئاستی ئاسایی و رێگە پێدراوە.

چی بكەین؟

1- هەوڵ بدرێت ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر جێنەهێڵرێت، یان ئەگەر نەتوانرا ئەوا دابپۆشرێت.

2- لانی كەم دوو شوێن بە تەواوی دانەخرێت، بۆ نمونە دوو پەنجەرەی دواوە یان ئەگەر هەبوو سلاید و یەكێك لە پەنجەرەكان، تا رێگە بە هاتووچۆی هەوا بدرێت، چونكە كردنەوەی كەمێك لە پەنجەرەیەك بەس نییە بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا.

3- لە كەشە گەرمەكاندا پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەكاربهێنین، بۆ ماوەی دوو خولەك دوو درگای ئۆتۆمبێلەكە بكەینەوە تا بە تەواوی هەوای ناوی بگۆڕدرێت.

4- ئەگەر ناتەواوییەك لەسەری تانكی بەنزین یان تەنكییەكە یان سۆندەكانی هەیە، بە خێرایی چاك بكرێت، یان هەركات هەست بە بۆنی بەنزین كرا لە نێو ئۆتۆمبێلەكە، پشتگوێ‌ نەخرێت و هۆكارەكەی بدۆزرێتەوە.

5- جگە لە سیستمی ئاڵوگۆڕی بەنزین، بەردەوام چاودێری ساڵنسا (ئەگزۆز) بكرێت تا گازی ژەهراوی دیكە لێوەی دزە نەكاتە نێو ئۆتۆمبێلەكەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین