قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە



جێگری سەرۆك وەزیران هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا هاوكارمان بووە لە سەرپێخستنی پڕۆژەكانی تایبەت بەچاكسازی وبەتایبەت بەئەلكترۆنی كردنی كاروبارەكان و بەڕاوێژو سود وەرگرتن لە ئەزموونیان هاوكارمان دەبن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران هەرێم بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی شوباتی 2023 لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیران كۆبووەوە و باسیان لە بەردەوامیدان بە پڕۆژەكانی تایبەت بەچاكسازی و بەتایبەت بەئەلكترۆنی كردنی كاروبارەكان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پڕۆژانەی چەند ساڵێك پێش ئێستا بناغەكەییان داڕشتووە، وەفدێكی ئەنجومەنی پیران زۆریان لا مەبەست بووە، كە هەنگاوەكانی بەدیجیتاڵ كردنی كاروبارەكانی حكومەت زیاتر بەرەوپێشبچن و بەڕاوێژو سود وەرگرتن لە ئەزموونیان هاوكارمان دەبن.

چاڤی: دەرگای بەرشەلۆنە بۆ مێسی كراوەیە
پێشت چاڤی: دەرگای بەرشەلۆنە بۆ مێسی كراوەیە
بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار