چاڤی: دەرگای بەرشەلۆنە بۆ مێسی كراوەیە



چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، دەرگای یانەی كەتالۆنیا بۆ لێۆنێل مێسی ئەرجەنتینی كرایەوە و هەر كاتێك دەیەوێت دەتوانێت بێتەوە بۆ یانەكەی.

ئەمشەو بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی مانشستەر یونایتد دەبێتەوە لە یاریی گەڕانەوە لە قۆناغی هەشتی خولی ئەوروپایی.

چاڤی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”یارییەكی زۆر قورسە، مانشستەر یەكێكە لە باشترین تیپەكانی ئەوروپا و كارێكی باش لەگەڵ ئیریك تین هاگ پێشكەش دەكات، دەبێت كەسایەتی و شێوازیی یاریكردن و عەقڵیەتی كێبڕكێ‌ لە ئەوروپا دەربخەین”.

بە وتەی چاڤی:”بەڵێ‌ پێكهاتەی سەرەكی جێگیركرا، بەڵام بیرۆكەكان دەگۆڕێن و یاریی زیاتر بە یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست دەكرێت و ئەمەش هەندێك گۆڕانكاریی كەمی تێدا دەكرێت”.

لەبارەی ئامادەنەبوونی پیدری، چاڤی ڕایگەیاند:”دەمەوێت ئاماژە بە ئامادەنەبوونی دیمبلیش بكەم، بەڵێ‌ ئامادەنەبوونی پێدری كاریگەرە، بەڵام جێگرەوەی باشمان هەیە”.

بەشە ئاردی دوو مانگی هەرێم فەوتا
پێشت بەشە ئاردی دوو مانگی هەرێم فەوتا
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە
ەیوەندیدار