بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 106 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زۆر كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 106 ملیۆن و 855 هەزار و 419 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زۆر كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 25 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 81 ملیۆن و 655 هەزار و 419 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 18 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 65 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی پێنج شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 153 دۆلار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە
پەیامێكی حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانەوە
دواتر پەیامێكی حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانەوە
ەیوەندیدار