توركمانەكان دژی فرە بازنەیی هەڵبژاردنن لە كوردستان



حزبە توركمانەكانی هەرێمی كوردستان سیستمی فرەبازنەیی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕەتدەكەنەوە و دەڵێن: “دەبێت كورسی كۆتا بۆ پێكهاتەكان وەك خۆی بمێنێتەوە”.

لە پەرلەمانی كوردستان 11 كورسی بۆ پێكهاتەكان تەرخان كراوە، بەڵام لە ئێستادا زۆرینەی حزبەكان داوای لابردنی ئەو كۆتایە دەكەن و پێیان وایە ئەو كورسیی پێكهاتانە بۆ سوودی لایەنێكی سیایی بەكارهێنراوە و لە هەموو ململانێكاندا دەچنە پاڵ حزبێك بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان بكرێتە 4 بازنە و پێكهاتەكان لەلایەن خودی خەڵكی پێكهاتەكانەوە دەنگیان پێ‌ بدرێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە، حزبە توركمانەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەناوی پێكهاتەكانەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوە.

وەكە لە بەیاننامەیەكەدا هاتووە، “سیستمی كۆتای پێكهاتەكان بە یاسا دەستەبەركراوە، كە مەبەستی سەرەكی كورسی پێكهاتەكان بۆ پاراستنی ماف و گوزارشتكردنە لە ویستەكانیان و بەرگریكردنە لە مافەكانیانە، بۆیە گرنگە كە سیستمی كۆتا وەكو خۆی بمێنێتەوە و لەو ڕووەوە پاشەكشە نەكرێت”.

ڕاشیانگەیاندووە، “وەكو پێكهاتەی توركمان لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردین بە ڕێزگرتن لە ماف و بۆچوونی پێكهاتەكان، لەمڕوەوە پێكهاتەكان داوای هاوكاری لەسەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین نەك بە پێچەوانەوە هەوڵ بۆ بچوككردنەوەی ڕۆڵی پێكهانەكان لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بدرێت، هەروەها پشتگیری لایەنەكان دەكەین بۆ زیادكردنی ڕێژەی پێكهاتەكان لە پەڕلەمانی كوردستان”.

دەشڵێن، “پشتیوانی لە سیستمی یەك بازنەیی دەكەین و بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە چوار بازنەیی ناكەین و دابەشكردنی كورسی كۆتاكان بەسەر ئەو بازنانەدا لەبەرژەوەندی پێكهاتەی توركمان نیە و ڕەتیدەكەینەوە”.

كەشناسێك زانیاری لەسەر شەپۆلی بەفر و باران بارین بڵاودەكاتەوە
پێشت كەشناسێك زانیاری لەسەر شەپۆلی بەفر و باران بارین بڵاودەكاتەوە
سەركردە شیعەكان بۆ بودجە لەگەڵ سودانی كۆدەبنەوە
دواتر سەركردە شیعەكان بۆ بودجە لەگەڵ سودانی كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار