لە دوو هەڵمەتی جیای پۆلیسی سلێمانیدا، دوو تەقەكەر دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند حاڵەتێكی تەقەكردن لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ ڕوویاندا، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و لە ئەنجامدا توانرا لە دوو هەڵمەتی جیادا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆ و بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دوو تەقەكەر دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە .
باس لە ئەوەشكراوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( م،ح،ع لەدایكبووی 2006 و ع،م،ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.