دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و ٣٠ خاوەنکار و کۆمپانیای ئەڵمانیا کۆبوونەوە و دەرفەت و پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا خرانەڕوو تا لە سێکتەرە جیاوازەکاندا وەبەرهێنەرانی بیانی سەرمایەکانیانت تێدا بەگەڕ بخەن.
لە میانی پێشوازی لە ٣٠ کۆمپانیاو خاوەنکار و ئەندامی ژوورە بازرگانییەکانی ئەڵمانیا، د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند؛ دەرفەت و زەمینەیەکی لەبار لە هەرێمی کوردستاندا لە ئارادایە بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکان بەگشتی.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ڕایگەیاند؛ ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاریی و کارئاسانییەکن بە پێی یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا و بەگەڕخستنی سەرمایەکانتان.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان ئامادەییان نیشاندا، کە لەهەرێمی کوردستان دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنان بکەن و کۆمپانیایەکی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە بواری پێکەوەنانی پارچەکانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن.
پێشتر و لەمانگی ئازاری ئەمساڵ شاندێک بە سەرۆکایەتی د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنان سەردانی بەرلینی پایتەختی ئـەڵمانیای کرد و ژمارەیەک دیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوە فەرمیەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
وڵاتی ئەڵمانیا لە ئیستادا بە قەبارەی نزیکەی ٣٠ ،لیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستاندا لە سێ پرۆژەی دیاری وەبەرهێناندا سەرمایەی بەگەڕ خستووە و بەهۆی پرۆژەکانیانەوە سەدان هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆیان رەخساندووە.