پڕۆژەی هێڵی ئاسنی عێراق – تورکیا ٢٠٢٨ کۆتایی دێت


وابڕیارە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق – تورکیا کە لە فاوەوە دەستپێدەکات و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت و  لەوێوە دەگاتە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٨ تەواو ببێت.

 

یونس خالید، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، تێچوی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق -تورکیا ١٧ ملیار دۆلارە کە لەوبڕە  ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی شەمەندەفەری کارەبایی پێشکەوتو و شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بۆ کڕینی هێڵەکەیە.

 

 

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی عێراق ، پڕۆژەکە لە فاوەوە دەسپێدەکات و بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبێت و دەچێتە ناو خاکی تورکیا و پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە، کە هەزار و 200 کیلۆمەتر درێژییەکەیەتی.

 

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی سەردانێکی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا هات کە تیایدا ژمارەیەک رێککەوتنی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە واژۆکرد.

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا
پێشت بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا
ئەڵمانیا، کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت
دواتر ئەڵمانیا، کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت
پەیوەندیدار