لە ئێستادا عێراق 60 ماددەی خۆراكی هەناردەی دەرەوە دەكات.
عادل عەكاب سەرۆكی یەكێتی پیشەسازییەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لەوڵاتانی عەرەبی و جیهان خواستێكی زۆر لەسەر خورمای عێراقی و خۆراكی عێراقی هەیە، بەجۆرێك ئێستا 60 ماددەی خۆراكی هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
عادل عەكاب،سەرۆكی یەكێتی پیشەسازییەكان ڕایگەیاند، نزیكەی 60 بابەتی خۆراكی هەیە كە عێراق هەناردەی هەمو وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئەوروپا و ئوسترالیا و ئەمریكایان دەكات جگە لە بازاڕی وڵاتانی عەرەبی.
بەپێی وتەی عادل عەكاب، عێراق بەشداری لە پێشانگای دوبەی گۆڵف ود دوبەی كردووە، خواستێكی زۆریش لەسەر خورمای عێراقی و خواردنە عێراقییەكان هەبون.
دەشڵێت، لە دوبەی 22 شوێنی فرۆشتن هەیە بۆ بەرهەمی خۆراكی عێراق، جگە لە بونی گوێز و كەرەستەی تر دیكەی خۆراكی.