وەزیری پەروەردە: سبەینێ‌ دەوام دەستپێدەكاتەوە



بڕیارە سبەینێ‌ دەوامی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێبكاتەوە و بەهۆی مانگی ڕەمەزانیشەوە دەوام كەمدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، سبەی شەممە 25ی3ی 2023، دەوامی قوتابخانەكان و ناوەندەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكاتەوە.

لەبارەی كەمكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە، وەزیری پەروەردە، دەڵێت، “بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە هەر وانەیەك پێنج خولەك كەمكراوەتەوە و كراوەتە 35خولەك.”

دەشڵێت، لەپاڵ كەمكردنەوەی پێنج خولەك بۆ هەر وانەیەك، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە،مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو كاتانە لە قوتابخانە بن كە وانەیان هەیە ، ئەوكاتانەی كە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.

ئەوە لەكاتێكدایە بەهۆی جەنی نەورۆزەوە لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی 21 ی ئەم مانگە هەتا 26ی مانگ واتە ڕۆژی یەكشەممە حكومەتی هەرێم پشووی فەڕمی ڕاگەیاند.

ئەڤین ئاسۆ دەردەكەوێتەوە
پێشت ئەڤین ئاسۆ دەردەكەوێتەوە
عێراق ماددەی خۆراكی هەناردەی دەرەوە دەكات
دواتر عێراق ماددەی خۆراكی هەناردەی دەرەوە دەكات
ەیوەندیدار