شارەدێیەكی هەرێم بوو بە قەزا



بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، شارەدێی سیدەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرا بە قەزا و گوندێكیش كرا بە شارەدێ.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان شارەدێی سیدەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێتە قەزا.

بەپێی نوسراوەكە، گوندی (بەرمیزە) لە سنووری قەزای سیدەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێتە شارەدێ.

وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراوەكەیدا داوای لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە نەخشەی سنووری ئەو قەزایە دیاریبكات بۆ ئەوەی ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.

قەزای سیدەكان دەكەوێتە سێكوچكەی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیا، پێش دەكردنی ئەم بڕیارە لەڕووی رووبەرەوە گەورەترین شارەدێی‌ سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تەنانەت عێراقیش بوو و لە 264 گوند پێكدێت.

سوودانی، دوو بەرپرسی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە
پێشت سوودانی، دوو بەرپرسی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە
ئەردۆغان: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد ئامادەم
دواتر ئەردۆغان: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد ئامادەم