هەڵوێستی كڵوب دوای شەشەم دۆڕاندن



دوای شەشەم دۆڕاندن لە خولی ئینگلیزی، یۆرگن كڵوب ڕاهێنەری ئەڵمانی وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانە دەداتەوە كە دەڵێن لە لیڤەرپوڵ نامێنێت و دەڕوات، كڵوب لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنێت كە بیر لە ڕۆیشتن ناكاتەوە.

یۆرگن كڵوب ڕایگەیاند:”لە لیڤەرپوڵ ناڕوات و تەنیا لەو حاڵەتەدا نەبێت كە داوای ڕۆیشتنی لێبكەن، بگرە پیلانی هەیە بۆ چاكسازیی گەورە لە پێكهاتەی تیپكەی لە ماوەی هاویندا”.

لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لیڤەرپەڵ دووچاری شەشەم دۆڕان بوو لەسەر دەستی برایتۆن بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ مەبرامبەر، بەو شێوەیە پاڵەوانی 2020 لە ناوەڕاستی وەرزدا لە دووری 10 خاڵ لە پلەی چوارەم، خۆی دەبینێتەوە.

كڵوب لە وەرزی ڕابردوودا بۆندەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ تا 2026 نوێكردەوە و ڕەتیكردەوە بەبێ‌ دوورخستنەوە لە یانەكە بڕوات.

 

بڕیارێك بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر عێراق دەركرا
پێشت بڕیارێك بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر عێراق دەركرا
عەبدولی حەمەجوان: من پێشتر ناوم سەرچڵ بوو نەك عەبدولكەریم
دواتر عەبدولی حەمەجوان: من پێشتر ناوم سەرچڵ بوو نەك عەبدولكەریم
ەیوەندیدار