بڕیارێك بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان بۆ سەر عێراق دەركرا



دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی سەر بە پەروەردەی هەرێم لەناوچە جێناكۆكەكان بۆ سەر ڕاژەی پەروەردەی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گواستنەوەی ئەو مامۆستایانە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە فەرمانێكی وزاریدا، كە ١١ی ئەم مانگە بە ژمارە ٨٥٤ دەریكردووە، ئاماژە بە كۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی بڕیار درا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گواستنەوەی (مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی) ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر ڕاژەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق.

هەر لە فەرمانە وزارییەكەدا هاتووە، “بڕیار درا بە گواستنەوەی سەرجەم ماڵ و موڵكی پەروەردەكان لەو ناوچانە بۆ سەر ڕاژەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ”.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دواواكاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەربڕی بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی بەشی كوردی پەروەردە، كە سەر بە حكومەتی هەرێمە لە ناوچە كوردستانییەكان بۆ سەر ڕاژەی وەزارەتی پەروەردەی فیدڕال

لای خۆشیەوە، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران عێراق، وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی پێکهێنا بەسەرۆکایەتی سەنا هیدایەت گەرمیانی، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی کوردی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەی کارنامەی حکومەت.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا دەستبەکاربوون و داوایان لەپەروەدەی موسڵ و کەرکوک و دیال ەو خورماتوو ئەو ناوچانە کردووە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە تاکو پێداویستی میلاکاتی فیعلیان بنێرن بۆ لیژنەکە.

وتیشی، “هەرچی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەش، کە کارتی نیشتەجێبوونیان ئەو ناوچانە بێ، کە لەبڕیارەکەدا هاتووە دەگوازرنەوە سەر پەروەردەی عێراق، بەمەش ١٧ هەزار و ٤٥٥ مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن، تەنها ئەوانە ناگرێتەوە، کە ساڵێکیان ماوە خانەنشین ببن”.

بە وتەی سۆران عومەر، “سەنا هیدایەت ئاماژەی بەوەکردووە، كە بەردەوام کاردەکەن تاکو بتوانن لە ماوەی شەش بۆ هەشت مانگ کۆتایی بەکارەکانان بهێنن”.

توركیا و ئێران لەسەر پرسی سوریا ڕێككەوتن
پێشت توركیا و ئێران لەسەر پرسی سوریا ڕێككەوتن
هەڵوێستی كڵوب دوای شەشەم دۆڕاندن
دواتر هەڵوێستی كڵوب دوای شەشەم دۆڕاندن
ەیوەندیدار