ساڵی ڕابردوو 290 كۆڵبەر و كاسبكار بوونە قوربانی



 

لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی لانی كەم ٢٩٠ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونەتە قوربانی كە ٤٦ كەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٤٤ كەسیان بریندار بوون، ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر ٧٥ حاڵەت واتە ٣٥٪ بەرز بووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زۆربەی قوربانییەكان كە ٢٠٩ حاڵەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆ كوژراون یان بریندار كراون. هەروەها ٣٥ حاڵەت بە هۆی ڕووداوی سروشتی وەكوو؛ بەربوونەوە لە هەڵدێر، خنكان لە ڕووبار، هەورە بروسكە، هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی كوژراون یان بریندار بوون.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢١ لانی كەم ٦٩ حاڵەت واتە ٤٩٪ بەرز بووەتەوە. هەروەها ڕێژەی ئەو كۆڵبەرانەش كە بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی ٣٠٠٪ بەرز بووەتەوە.

تەقەی ڕاستەوخۆ: ٢٠٩ حاڵەت (٣٣ كوژراو و ١٧٦ بریندار) كە دەگاتە ٧٢.٥٪ی كۆی حاڵەتەكان.

ڕووداوی سروشتی: ٣٥ حاڵەت (٨ كوژراو و ٢٧ بریندار) كە دەكاتە ١٢.٥٪ی كۆی حاڵەتەكان.

تەقینەوەی مین: ١٢ حاڵەت (١٣ بریندار) كە دەكاتە ٤٪ی كۆی حاڵەتەكان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٢٥ حاڵەت (١ كوژراو و ٢٤ بریندار) كە دەكاتە ٨.٥٪ی كۆی حاڵەتەكان.

ئاگركەوتنەوە و گازگرتووی: ٥ حاڵەت (٤ كوژراو و ١ بریندار ) كە دەكاتە ٢٪ی كۆی حاڵەتەكان

لێدان و كوتان: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) كە دەكاتە ١.٥٪ی كۆی حاڵەتەكان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی ئەو كۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە سنوورەكانی پارێزگای كرماشان بوونەتە قوربانی ١٦٢ حاڵەت بووە كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری كە ٥٨ حاڵەت بووە ٢١١.٥٪ بەرز بووەتەوە و لە بەرامبەردا ژمارەی ئەو كۆڵبەرانەی كە لە سنووری پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی ٢٠ حاڵەت بووە كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری ٦٠٪ كەمی كردووە.

 

پارێزگای ئورمیە: ٢٠ حاڵەت (١٣ كوژراو و ٧ بریندار).

پارێزگای سنە: ١٠٨ حاڵەت (٢٢ كوژراو و ٨٦ بریندار).

پارێزگای كرماشان: ١٦٢ حاڵەت (١١ كوژراو و ١٥١ بریندار).

كوژران و بریندار بوونی ١١ منداڵی كۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٢ دا

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زاییندا لانی كەم ١١ منداڵی كۆڵبەر كە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە چوار كۆڵبەری منداڵ گیانیان لە دەست داوە و ٧ دیكە بریندار بوون.

چوار منداڵی كۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران، دوو كۆڵبەر بە هۆی لێدان و كوتان لەلایەن ئەو هێزانەوە، كۆڵبەرێك بە هۆی تەقینەوەی مین، سی كۆڵبەر بە هۆی ئاگركەوتنەوە و كۆڵبەرێكیش بە هۆی هەرەسی بەفر بوونەتە قوربانی.

ژمارەی ئەو منداڵە كۆڵبەرانەی كە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بوونەتە قوربانی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری پێنج حاڵەت واتە ٨٣٪ بەرز بووەتەوە.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا كۆڵبەرێك لە كاتی كۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی توركیا كوژراوە كە ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری كە پێنج حاڵەت بووە ٨٠٪ كەمی كردووە.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی لانی كەم ٨ كاسبكار لە جادەكانی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران بوونەتە قوربانی كە ٣ كەسیان گیانیان لە دەست داوە.

ئەم هەشت كەسە سەرجەمیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران و لە جادەكانی سەوڵاوا، سەلاسی باوەجانی، بانە، كەنگەڤەر، ئەهواز، نۆدشە و كامێران بوونەتە قوربانی.

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی: سودانی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عیراق
پێشت ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی: سودانی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عیراق
ڕووسیا بەهێزترین كڵاوەی ئەتۆمی بەرهەمهێنا
دواتر ڕووسیا بەهێزترین كڵاوەی ئەتۆمی بەرهەمهێنا
ەیوەندیدار