ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی: سودانی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عیراق



ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكایی دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەرگری لە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە وڵاتەكەی.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕۆژنامەكەوە بڵاوكرایەوە”هەڵوێستی سودانی بەرامبەر بە واشنتن بەراورد بە هەڵوێستی هاوپەیمانە سیاسییەكانی تری كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، كەمتر ڕووی لە بەریەككەوتنە”.

سودانی لە یەكەم دیمانەیەی لەگەڵ ڕۆژنامە ئەمریكاییەكە لەو دەمەی لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا دەسەڵاتی گرتە دەست ڕاگەیاندبوو:”لەوبڕوایەدام ئێمە پێویستمان بە هێزە بیانییەكانە”، وەك ئاماژەیەك بۆ هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی ناتۆ.

بە وتەی سودانی:”لەناوبردنی تەواوەتی داعش پێویستی بە كاتی زیاترە”.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، سودانی تائێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە سەبارەت بە ڕاوبۆچوونەكانی بەرامبەر بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و تەنیا ڕایگەیاندووە كە لەو بارەیەوە ڕاوێژ لەگەڵ سەركردە عیراقییەكان دەكات.

 

نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەچاو بەرزبووەوە
ساڵی ڕابردوو 290 كۆڵبەر و كاسبكار بوونە قوربانی
دواتر ساڵی ڕابردوو 290 كۆڵبەر و كاسبكار بوونە قوربانی
ەیوەندیدار