کاری ڕۆژنامەنووسی لەژێر فشاردایە



ساڵی ڕابردوو ٤٣١ پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە، ئامارەکانیش پێمان دەڵێن ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی فشاری زۆر و جۆراوجۆر دەبنەوە، هەڵای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش کارکردنی هێندەی دیکە سەختکردووە.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنفڕانسێکدا ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەکەش ٤٣١ پێشێلکاری بەرامبەر ٣٠١ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیای ئەنجامدراوە.

ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکرێت جۆراوجۆرن، جیاکاری لە نێوان دەزگا ڕاگەیاندنەکان و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان یەکێکن لە دیارترین پێشێلکارییەکان.

ڕۆژنامەنووسان لە کاتی کارکردندا ڕووبەری فشاری زۆر و جۆراوجۆر دەبنەوە، هەندێکیشیان پێچەوانەوەی بنەما ئیتیکییەکانی ڕۆژنامەنووسین.

جگە لە ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان، ئێستا دەیان میدیای ئەلیکترۆنی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پەیدابوون، بەڵام نەتوانراوە میدیای نوێ ببینرێت، بەڵكو بەهۆی دابەزینی کوالێتی کارکردنەوە بەشێکی ڕاگەیاندنکاران ڕووبەڕووی ڕەخنە بوونەتەوە.

بەشێکی ڕۆژنامەنووسان پێیان وایە ئێستا ڕاگەیاندن بووەتە شەڕی کۆکردنەوەی بینەر، لایک و کۆمێنت، بەشێکیشیان بۆ ئەو مەبەستە ژنان بەکاردەهێنن.

 

ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و دوو سەرنشین بوونە قوربانی
پێشت ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و دوو سەرنشین بوونە قوربانی
بانكی ناوەندی: دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی
دواتر بانكی ناوەندی: دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی
ەیوەندیدار