ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و دوو سەرنشین بوونە قوربانی



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی وەرگەڕاندا لە سەر ڕێگای كەلار-كفری دوو سەرنشین بوونە قوربانی .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی 1ی 2023 لە سەر ڕێگای كەلار-كفری نزیك گوندی (وەلی هەییەر) ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس، كە بەئاراستەی كەلار هاتووە كۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئۆتۆمبێلەكە شۆفێر و سەرنشینێكی تێدا بووە بە سووكی برینداربوون، تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە.

عیراق و قەتەر یاریی دەكەن
پێشت عیراق و قەتەر یاریی دەكەن
کاری ڕۆژنامەنووسی لەژێر فشاردایە
دواتر کاری ڕۆژنامەنووسی لەژێر فشاردایە
ەیوەندیدار