حكومەتی هەرێم وردەكاری ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كەشێكی ئەرێنی و دەرفەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ.

ئەمڕۆ یەك شەممە 15ی كانوونی دووەمی 2023، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ( 100)هەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێم، ‎لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و شاندی دانوستانی حكومەتی فیدراڵ لە 2023/1/11 تاوتوێ كرا .

‎سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوە دا، كە لە كۆبوونەوەكاندا، هەستمان بەوە كرد كەشێكی ئەرێنی و دەرفەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری پەسەندكراو لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

‎سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە، كە لە سەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار، لەوانە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 ، پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ، ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە، جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور و ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەكدارە نایاساییەكان و چەندین بابەتی دیكە، گفتوگۆمان كردووە و گەیشتووینەتە چەند لەیەكتێگەیشتنێكی سەرەتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

‎بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی سپی و دوا بەرەوپێشچوونی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە كاتی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران لە 11ی كانوونی دووەمی 2023 بۆ بەغدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێم، كە لە لایەن كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت خرایەڕوو.

‎لە بڕگەی سێیەمدا، دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە دوایین هەنگاوو بەرەوپێشچوونەكانی میكانیزمی جێبەجێكردنی پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ بۆ ساڵی یەكەم خستەڕوو.

سەرۆك وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكە، پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی بە ڕێزگرتن و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و چەسپاندن و بەهێزكردنی بنەما دیموكراسییەكان و پەرەپێدانی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان هەروەك لە كارنامەی كابینەی نۆیەمدا هاتووە، دووپات كردەوە.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە تێكڕای دەنگ ڕاپۆرتەكەی پەسەند كرد .

بۆ وەرگرتنی پارەی كارەبا لەبەردەمی ماڵان بڕیار درا
پێت بۆ وەرگرتنی پارەی كارەبا لەبەردەمی ماڵان بڕیار درا
پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد
دوات پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد
پەیوەندیدار