بۆ وەرگرتنی پارەی كارەبا لەبەردەمی ماڵان بڕیار درا



وەرگرتنی پارەی كارەبا بەشێوەی ئۆنلاین لە بەردەمی ماڵان دەستی پێكرد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، ژمێرکارەکان جلی تایبەت و باج و ئامێری تایبەتیان پێیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەک ئامادەکاری تەواو بۆ کارکردنی ژمێرکاران (عداد) کە بەشێوەی گرێبەستی ڕۆژانە دامەزراون بۆ بەشی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ لەلایەن هەریەک لە لێپرسراوی پلان و فرۆشتنی وزە و لێپرسراوی کارگێڕی سەرجەم پێداویستیەکانیان بەسەردا دابەشکرا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ژمێرکارانە سەرجەمیان خاوەن بڕوانامەن و خولی تایبەتیان بینیوە تایبەت بەو کارە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستبەکاردەبن بە جۆرێک پۆشاکەکانیان ڕێکخراوە، کە سەرجەمیان یەک جۆر هێلەک دەپۆشن، کە لۆگۆی وەزارەتی کارەبای لەسەرە، هەروەها باجی تایبەتیان پێوەیە بۆ زیاتر ناسینەوەیان.

دەشڵێت: “ئەم هەنگاوەش سەرەتا بۆ ئاسانکاری زیاترە بۆ هاوبەشانی کارەبا لەبەرئەوەی لەبەرماڵی هاووڵاتیان پارەی کارەبا وەردەگیرێت بە شیوەی ئۆنلاین بەجۆریک دووبارە بەقەرز نایەتەوە لە پسوڵەی داهاتوودا”.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا هاوبەشانی ماڵان دەتوانن تەنها ئەو بڕە پارەیە بدەن، کە لەدوا خوێندنەوەدا بۆیان هاتۆتەوە و هەر بڕە پارەیەکی قەرزیان لەلابێت ئارەزوومەندانە دەتوانن بیدەن یان نا، بەڵام ئەو پارەیە کە مانگانە دێتەوە پێویستە بیدەن بە ژمێرکارەکە یان خۆیان بیبەن بۆ بنکەکان.

دەركراوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت گەڕانەوە سەر كارەكانیان
پێشت دەركراوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت گەڕانەوە سەر كارەكانیان
حكومەتی هەرێم وردەكاری ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی هەرێم وردەكاری ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند
ەیوەندیدار