لە ئۆكراین داوای ئاگربەست دەكرێت



 

ئاكار لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ هاوتا ئۆكراینییەكەی جەختی لەسەر گرنگیی راگەیاندنی ئاگربەست كردەوە.

وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئۆكراین، ئۆلێكسی رێزینكۆڤ ئەنجامدا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، خولوسی ئاكار لە میانی پەیوەندییەكەدا جەختی لەسەر گرنگیی راگەیاندنی ئاگربەستێكی خێرا بۆ رێگرتن لە زیانی گیانی زیاتر، سەرلەنوێ بنیاتنانەوی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەكەدا كردووەتەوە.

لە میانی پەیوەندییەكەدا، ئاكار ئاماژەی بەوە كردووە، توركیا و بەتایبەت سەرۆككۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوام دەبن لە رۆڵی خۆیان بۆ دەستەبەركردنی ئاشتیی لە ناوچەكە و هاوكارییە مرۆییەكان لەسەر هەموو ئاستەكان.

وەزیری بەرگریی توركیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئەمڕۆ نزیكەی ١٧ ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە رێگەی كارەكانی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش كە لە چوارچێوەی بەڵگەی دەستپێشخەریی دانەوێلەی دەریای رەش پێكهێنراوە بە پارێزراویی بۆ ئەو وڵاتانە گواستراوەتەوە كە پێویستیان پێیەتی و ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامی ئەو دەستپێشخەرییە بێ پچڕان كرد.

فەرماندەی نوێی سووپای ڕووسیا لە ئۆكراین دیاریكرا
پێشت فەرماندەی نوێی سووپای ڕووسیا لە ئۆكراین دیاریكرا
یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ كاری هاوبەشیان دەستپێكرد
دواتر یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ كاری هاوبەشیان دەستپێكرد
ەیوەندیدار