یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ كاری هاوبەشیان دەستپێكرد



 

یەكێتیی ئەوروپا و ناتۆ، بۆ دیاریكردنی هەڕەشەكان لەسەر ژێرخان و چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان، كاری هاوبەشیان دەستپێكرد.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین و سكرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ، بەر لە بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی ئەندامانی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەورووپا دەربارەی پرسی ئاسایش و بەگری، لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دا.

ڤۆن دێر لاین ئاشكرایكرد، پسپۆڕانی یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ، هەڕەشەكانی سەر ژێرخان و ئەو بوارانەی لە رووی ستراتیژییەوە زیانیان پێگەیشتووە دیاریی دەكەن، بۆ چارەسەركردنیشیان هێزێكی ئەركی هاوبەشیان پێكهێناوە.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەشدا، پسپۆڕان لە قۆناغی یەكەمدا، سەرنج دەخەنە سەر بوارەكانی گەیاندن، وزە، بەدیجیتاڵبوون و بۆشایی ئاسمان، ئەو ئەنجامانەی لەم بوارانەدا بەدەستیدەهێنن، ئەوا لەگەڵ ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ، گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوگۆڕی زانیاری، پسپۆڕی و هۆشدارییدانی پێشوەخت لە بنەماكانی هاوبەشییەكە دەبن.

ناوبراو، باسی لەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا پرسەكانی ئاسایش و بەرگری، پشتیوانیكردنی ئۆكراین لە هەموو بوارەكان و هەڕەشەكانی سەر ئەوروپا، تاووتوێ دەكرێن.

ستۆڵتێنبێرگ، ئەوەی وەبیرهێنایەوە، رۆژی سێشەممە، ناتۆ و یەكێتیی ئەوروپا، راگەیەندراوێكی هاوبەشیان واژووكردووە بۆ ئەوەی هەماهەنگییەكانی نێوانیان بگەیەننە ئاستێكی بەرەوپێشتر، هەروەها لە بوارەكانی وەك ململانێی جیۆپۆلەتیكی، ئەو تەكنەلۆژیایانەی هەڕەشە لە ئاسایش دەكەن و كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ئاسایش، پێكەوە كار دەكەن.

ستۆڵتێنبێرگ، جەختیشیكردەوە، هێزی هاوبەشی ناتۆ و یەكێتی ئەوروپا كە ئەمڕۆ دەستبەكاربوو، ئامانجییەتی ژێرخان و تەكنەلۆژیا، دژ بە هەڕەشەكانی سەر بازاڕ بەهێزتر بكات و باسیشی لە گرنگیی هاوكاریكردنی ئۆكراین كرد.

ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بڕیارەكەی ئەمریكا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا كردووە بۆ پێدانی تانك و چەكی سووك بە ئۆكراین.

لە ئۆكراین داوای ئاگربەست دەكرێت
پێشت لە ئۆكراین داوای ئاگربەست دەكرێت
گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دەستیانپێكردەوە
دواتر گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دەستیانپێكردەوە
ەیوەندیدار