نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند



 

نرخى گرێبەستەكانی نەوت لە مامەڵەكاندا بەرزبوونەوە بەخۆوەدەبینن، هۆكاریی ئەمەش بۆ زیادبوونی مەترسی كەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت دەگەڕێتەوە، لەگەڵ بوژانەوەی داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت.

گرێبەستە خێراكانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١.١٤% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە ٨٠.٥٩ دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە خێراكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی ١.٣١% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی نەوتەكە بە ٧٥.٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

پێشبینییەكانی پەیوەست بە بوژانەوەی داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت، كاریگەریيان هەبوو لەسەر هەڵكشانی نرخەكان، ئاژانسی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، پێشبینییەكانى بۆ گەشەی داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت لە ٥٠ هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بۆ ١.٠٥ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا لە ساڵی ٢٠٢٣ زیادی كردووە، كۆی گشتی داواكارییش لەسەر نەوت بە نزیكەی ١٠٠.٤٨ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا مەزەندە دەكات.

 

 

 

بەردەڕەش؛ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەک کوژرا
پێشت بەردەڕەش؛ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەک کوژرا
بۆسكیتس دەچێتە نەسری سعودی؟
دواتر بۆسكیتس دەچێتە نەسری سعودی؟
ەیوەندیدار