بۆسكیتس دەچێتە نەسری سعودی؟



ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی، باس لە هەڵوێستی سێرجیۆ بۆسكیتس ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە دەكات بۆ چوونە ڕیزەكانی نەسری سعودی كە لەم ماوەیەی دواییدا بۆندی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەست.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بە هەوڵی نەسر كردبوو بۆ پەلكێشكردنی بوسكیتس، لەبەرامبەر مووچەیەكی ساڵانە كە بڕەكەی دەگاتە 13 ملیۆن یورۆ، لە چوارچێوەی پتەوكردنی تیپەكە بە ئەستێرە گەورەكانی جیهان.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە”بەدڵنیاییەوە ناكرێت هیچ تیپێك ئەو بڕە پارەیە پێشكەش بە یاریزانێكی تۆپی پێی تەمەن 35 ساڵان بكات، لە ساڵی 2023دا”.

هەروەها نوسیبوی”لەگەڵ ئەمەشدا واپێدەچێت قورس بێت بۆ بۆسكیتس گرەو لەسەر خولی سعودی بكات كە تائێستا بەدڵی نییە”.

چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، سێرجیۆ بۆسكیتسی ڕازی كردووە، تا كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.

هەندێك لە ڕاپۆرتەكانیش باس لەوە دەكەن كە سێرجیۆ بۆسكیتس بیرۆكەی گواستنەوەی بۆ خولی ئەمریكایی لەم مانگەدا تاوتوێ‌ دەكات.

 

 

 

نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند
پێشت نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند
دووبارە نرخی ئاڵتون گران دەبێت
دواتر دووبارە نرخی ئاڵتون گران دەبێت
ەیوەندیدار