گەردەلوول ئانتالیای گرتەوە



 

بارانبارینی بەلێزمە و گەردەلوول لە شاری ئانتالیا، كاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووە.

بارانبارینی بەلێزمە و گەردەلوول لە شاری ئانتالیا باشووری رۆژئاوای توركیا، كاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووە.

بارانبارین كە كاتەكانی شەو لە ناوچەكە دەستیپێكرد و ناو بە ناو توند دەبوو، بووە هۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر ئاو لەسەر شەقام و رێگاوبانەكان.

بەهۆی بارانەكەوە لە هەندێك ناوچەدا، هاتووچۆ پەكی كەوتووە.

هاوكات هەڵكردنی بایەكی توند لە شارەكە لە چەند شوێنێكدا، درەختی شكاند و چەرداخی خست بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا و زیانی بە بیناكان گەیاند.

بەهۆی گەردەلوولەوە، شەپۆلەكان لە بەندەری كالەیچی چوار مەتر بەرزبووەتەوە، راوچیانی ماسیش هەموو هەوڵێكیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی بەلەمەكانیان بەهۆی شەپۆلەكانی دەریاوە زیانیان بەرنەكەوێت.

ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان، بە مۆبایلەكانیان دیمەنی شەپۆلە بەرزەكانی دەریایان لە كەناراوی كۆنیائالتی وێنە گرت.

بەڕێوەبەری كەشناسی ناوچەكە، مەهمەت لەتیف گولتەكین باسی لەوە كرد كە زۆرترین باران لە قەزای كەپەز باریوە.

مەهمەت لەتیف گولتەكین باسی لەوەیش كرد كە خێرایی با لە كولومجا گەیشتووەتە ٧١،٤ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و گەردەلوول و بارانبارینی بەلێزمە بەدرێژایی رۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە كرد دوای ٢٥ رۆژ، ناوەندی ئانتالیا بارانی لێباریوە و ناو بە ناو باران بارینەكە بەردەوام دەبێت.

 

شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە
پێشت شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە
نرخی كارتۆنێك هێلكە 15 هەزار دینار گرانبوو
دواتر نرخی كارتۆنێك هێلكە 15 هەزار دینار گرانبوو
ەیوەندیدار