شەپۆلێكی تری بارانبارین بەڕێوەیە


سادق عەتیە كەشناسی عیراقی هۆشداریی دەدات لە كەشی چەند ڕۆژی داهاتوو، ڕوونكردنەوەش دەدات لەبارەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆی هەوایەی لە ئەوروپاوە ڕوو لە وڵات دەكات.

بەپێی نوسینێك كە لەلایەن عەتیەوە بڵاوكرایەوە:”نەخشەكانی كەش ئاماژە بە هاتنەبەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوادە دەكەن كە هوایەكی سارد لە باشووری ئەوروپاوە لەگەڵ خۆی دەهێنێت و لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە وڵاتی شام و لە هەینی داهاتووشدا كاریگەرییەكانی لە عیراق دەردەكەوێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە:”هەور و باران دەبێت لە هەندێك شاری ناوەڕاست و باشوور، پێشبینیش ناكرێت سەرەتاكەی پارێزگای بەسرە بگرێتەوە”.

سادق عەتیە دەڵێت”بارانبارین لە شەممەی داهاتوودا شارەكانی بەسرە و میسان و هەندێك ناوچەی جیاجیا لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی فوراتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، لە ڕۆژی یەك شەممەش كەشەكە هاوشێوە دەبێت”.

بانكی ناوەندی زیاتر لە ٧٨ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە ٧٨ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
گەردەلوول ئانتالیای گرتەوە
دواتر گەردەلوول ئانتالیای گرتەوە
پەیوەندیدار