كۆرۆنای نوێ‌ لە چین سەریهەڵدا و هەرێم ڕێكاری ڕاگەیاند


دوابەدوای بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕێكاری خۆپارێزی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە پەتایە ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا سەبارەت بە ڕێكاری خۆپارێزی بۆ كەسانی هاتوو لە چین-ەوە ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێكارێكی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەكانی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەیەك لە وڵاتان ڕێكاری خۆپارێزییان گرتۆتەبەر بۆ كەسانێ‌ لە وڵاتی چین دێن، بۆ ئەو مەبەستە كاری پێویست ئەنجام بدەن بە داواكردنی بەڵگەی پشكنینی كۆرۆنا (PCR) كە ئەنجامەكەی نەرێنی بێت بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی لە وڵاتی چین دێن لەماوەی ٧٢ كاتژمێر پێش هاتنەناوەوەی هەرێمی كوردستان لە ١٥- ١- ٢٠٢٣ جێبەجێ‌ دەكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر هەریەكە لە بەریتانیا و ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرەی نوێی كۆرۆنایان ئاشكراكرد، كە پێی دەوترێت (ڕۆژی دوایی).

سامسۆنگ دیدگای خۆی بۆ پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2023 ئاشکرا دەکات
پێشت سامسۆنگ دیدگای خۆی بۆ پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2023 ئاشکرا دەکات
لە سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی بۆ فەرمانبەران دەركرا
دواتر لە سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی بۆ فەرمانبەران دەركرا
پەیوەندیدار