گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا سەریهەڵدا و زەنگی مەترسی لێدرا


بەپێی ڕاپۆرتە پزیشكییەكان لە بەریتانیا، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوە، کە تایبەتمەندە بە تووشبوون بە پەتاكە بە توندی، كە لە هەر ٢٥ تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا یەكێكیان ئەو گۆڕاوە توندەیان گرتووە.

جۆرە گۆڕاوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە چین سەریهەڵداوە و لە ئێستادا لە بەشێكی وڵاتان بڵاوبۆتەوە ناوە زانستییەكەی (XBB.1.5)یە و پێشی دەوترێت گۆڕاوی (ڕۆژی دوایی).

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، شارەزایان جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بە ناوی (XBB.1.5) دۆزیوەتەوە، كە لە بنەڕەتدا لە گۆڕاوی “ئۆمیکرۆن” وەرگیراوە، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە.

ئەم گۆڕاوە نوێیە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە ئەمریکا لێدا بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی و هۆکاری زیادبوونی ئەو تووشبووانەی پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە هەیە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتە پزیشكییەكان، لە ئەمریکا لە هەر ١٠ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ٤ حاڵەتیان ئەو كۆرۆنا گۆڕاوە بوووە لەكاتێكدا نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە هەر ١٠ حاڵەتێكی تووشبوو تەنها ٢ حاڵەتی كۆرۆنا گۆڕاوە نوێیەكە بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێستا لەبەردەستدان، گۆڕاوەکەی “XBB. 1.5” گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هاتووە، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە کەسانی زیاتر بە بەراورد بە گۆڕاوەكانی پێش خۆی و هەروەها خۆکوتان و تووشبوونەکانی پێشوو كاریگەریان لەسەری نابێت.

شارەزایانی بەریتانیا بە ڕۆژنامەكەیان ڕاگەیاندووە، گۆڕاوە نوێیەكە زەنگی بەئاگابوونەوە لێدەدات بۆ دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و ڕەنگە ببێتە هۆی توندبوونەوەی قەیرانی تەندروستی، کە تێكەڵەیەكە لە هەردوو دوو پەتای کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا.

لای خۆشیەوە، د. خالید عەبدولغەفار، وەزیری تەندروستی میسر ڕایگەیاندووە، كۆرۆنا گۆڕاوەكە هاوشێوەی (ئۆمیكرۆنە) و پێی دەوترێت (ڕۆژی دوایی).

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی (فرانس٢٤) زۆرینەی ڕەهای وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پشتگیریان لە پشکنینی کۆڤید-١٩ کردووە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لە چینەوە دەگەن پێش ئەوەی بەرەو ئەوروپا بڕۆن، ئەمەش بەشێکە لەو ڕاسپاردانەی کە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی تەندروستی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێ شەممە لە برۆکسل پەسەندکران.

بە وێنە و ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی بەفر بارین دەستی پێكرد
پێشت بە وێنە و ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی بەفر بارین دەستی پێكرد
گواردیۆلا پێكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی مان سیتی ڕادەگەیەنێت
دواتر گواردیۆلا پێكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی مان سیتی ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار