لە سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی بۆ فەرمانبەران دەركرا



دوابەدوای وەزارەتی پەروەردە و دادگاكانی سلێمانی، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم شارەوانییەكانی دەركرد و ڕەنگی جلوبەرگیشی دیاریكرد.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لەیلا عەلی، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بڕیاریداوە بەجێبەجێكردنی سیستمی یەكپۆشی جلوبەرگی فەرمانبەران لەناو سەرۆكایەتی شارەوانی ‌و بەڕێوەبەرایەتییەكان.

سەرۆكی شارەوانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “لەپێناوی یەكخستنی جلوبەرگی فەرمانبەران ‌و بەخشینی سیمایەكی جوان بەسەرۆكایەتی‌ و بەڕێوەبەرایەتییەكان” بڕیاری یەكپۆشی دراوە.

هەر لەنووسراوەكەدا، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، فەرمانبەرانی سەرپشكردووە بەپۆشینی جلوبەرگی (ڕەش‌ و سپی، نیلی ‌و سپی، ڕەساسی‌ و سپی).

ماوەی چەند ساڵێكە دادگاكانی سلێمانی بڕیاری یەكپۆشی جلوبەرگی فەرمانبەرانی دەركردووە و ڕەنگی (سپی و نیلی) بەكاردەهێنن و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە سیستمی یەكپۆشی لە جلوبەرگی منداڵان لە باخچەكانی ساوایان و خوێندكاران لە خوێندنگەكان لە سەرتاسەری هەرێم لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەیڕەو دەكرێت.

هاوكات بەپێی ڕاپرسییەك، كە زانكۆكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و چەند زانكۆیەكی دیكەی حكومی ئەنجامیاندا، زۆرینەی خوێندكاران داوای یەكپۆشییان كرد، بەڵام نەچووە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

كۆرۆنای نوێ‌ لە چین سەریهەڵدا و هەرێم ڕێكاری ڕاگەیاند
پێشت كۆرۆنای نوێ‌ لە چین سەریهەڵدا و هەرێم ڕێكاری ڕاگەیاند
حكومەتی هەرێم فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دەركرد
دواتر حكومەتی هەرێم فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران دەركرد
ەیوەندیدار