سامسۆنگ دیدگای خۆی بۆ پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2023 ئاشکرا دەکات



سامسۆنگ دیدگای خۆی ئاشکرا دەکات لە هێنانەدی ئارامی لە ئەزموونی ئامێرە پەیوەستکراوەکان لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2023
• کۆمپانیاکە ستراتیژ و پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی بەڵێنی ئەزموونێکی پەیوەستکراو و بەشداریکردن لە داهاتوویەکی بەردەوامتردا دەخاتە ڕوو.

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ دیدگای خۆی بۆ جیهانێکی بێدەنگتر و پەیوەستکراو لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کە ژیانی بەکارهێنەران دەوڵەمەندتر دەکات لە ڕێگەی دابینکردنی ئەزموونی زیرەکترەوە. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە بەرپرسانی لە میانی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر وتاریان پێشکەش کرد، سامسۆنگ و هاوبەشە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پلانەکانیان بۆ بنیاتنانی جیهانێکی پەیوەستکراوی باشتر و بەشداریکردن لە دروستکردنی داهاتوویەکی بەردەوامتر بخەنەڕوو.


جۆنگ هی هان، جێگری سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی یەکەی ئەزموونی ئامێرەکان لە سامسۆنگ، چالاکیەکەی دەستپێکرد بە تیشک خستنە سەر ستراتیژی سامسۆنگ بۆ گەیاندنی بەڵێنی ئەزموونی پەیوەستکراو لە سەرانسەری خاڵە سەرەکییەکانی ژیانمان، لەنێویاندا ماڵەکانمان، ئۆتۆمبێلەکان ، و ژینگەکانی کارکردن. لە هەمان کاتدا، کارەکان بەردەوامن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوامتر.

ئەو ستراتیژییەی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاشکراکرا، تیشک دەخاتە سەر ئامانجی کۆمپانیاکە بۆ هێنانە دی بێدەنگیی لە جیهانی پەیوەستکراومان، کە سوود لە ئامێرەکان و داهێنانەکان وەردەگرێت بۆ ئەزموونێکی باشتر و تایبەتتر. و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، سامسۆنگ گرنگی بە بەستنەوەی ئامێرەکان دەدات بە شێوەیەکی نەرم، و دیزاینکردنی بەرهەمەکان بە شێوەیەک کە بەکارهێنانی ڕۆژانەی تەکنەلۆژیا بەردەوامتر بکات.

و جۆنگ هی هان ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە درک بەوە دەکەین کە دیدگاکەمان گەورەیە، و بە تایبەتی کە پەیوەندی بە دۆزینەوەی چارەسەرەوە هەیە بۆ ئەو ئاستەنگە ڕاستەقینانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوومان دەبنەوە، و تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی بەکاربەران و خواستەکانی داهاتوویان، ئەمەش پێویستی بە کاتێکی زیاتر و داهێنان و هاوبەشی لەگەڵ لایەنەکان لە سەرانسەری جیهان هەیە، بەڵام ئێمە پابەند دەبین بە ‌هێنانەدی، بە تایبەت کە لە ئێستاوە دەستمان بە کارکردن کردووە بەم ئاراستەیە”.

سامسۆنگ بەردەوامیی لە هەموو ئاستەکاندا یەکدەخات

بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە بەردەوامەکانی هەسارەکەمان، سامسۆنگ تیشکی خستۆتە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشینەدان بە ژینگە لە ڕێگەی کۆمەڵەیەک لە ئامانجەکانی بەردەوامیی، و دیزاینی بەرهەمی داهێنەرانە و هاوبەشی ستراتیژی. لە ئەنجامدا هەموو کارەکانی سامسۆنگ لەگەڵ پێداویستییەکانی کارەبادا دەگونجێت کە لە ڕێگەی ووزەی نوێبووەوە دابین دەکرێت، و تا ساڵی 2050 دەگاتە دەردانی سفری کاربۆن.

لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەی ئەزموونی ئامێرەکان تا ساڵی 2027 دەگۆڕێت بۆ وزەی نوێبووەوە بە ڕێژەی 100% و تا ساڵی 2030 دەگاتە دەردانی سفری کاربۆن.

وە وەک بەشێک لە دڵسۆزی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئامانجەکانی بەردەوامیی کۆمپانیاکە، سامسۆنگ ڕێگاکانی بەشداریکردنی لە گەیشتن بە بەردەوامیی ڕۆژانەی ڕوونکردەوە، بە ناساندنی تایبەتمەندییەکانی بەردەوامیی لە بەناوبانگترین بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە و لە ژینگەیەکی تەندروستتردا. ئەمەش پەرەپێدانی بەرهەمی بەردەوامتر لەخۆدەگرێت، بەهۆی دیزاینی داهێنەرانە لە کەرەستە و کارایی وزە.


ئینهی چانگ، جێگری سەرۆکی سەنتەری بەردەوامیی دامەزراوە لە سامسۆنگ ڕایگەیاند: “بە هێنانە ناوەوەی بەردەوامیی لە ئەزموونی بەرهەمەکانماندا، دەتوانین بەشداری بکەین لە هەسارەیەکی تەندروستتر، بە یارمەتی ئەو کەسە زۆرانەی لە سەرانسەری جیهاندا کە بەرهەمەکانمان بەکاردەهێنن. بەم شێوەیە لە ئێستادا هەندێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانمان بوونەتە بەردەوامترین بەرهەمەکان لەنێو ئەوانی تردا”.

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە زۆرێک لە تەلەفزیۆن و مۆبایلە زیرەکەکانی کەرەستەی دووبارە بەکارهێنراوی تێدایە، لەوانە پلاستیکی دووبارە بەکارهێنراو لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو لە دەریا و زەریاکان، هاوکات ئامێرەکانی ناوماڵ و چیپی بیرگەو و تۆڕەکانی ڕادیۆی نەوەی پێنجەم بەشدارن لە پاشەکەوتکردنی ووزە بۆ کڕیاران.

خزمەتگوزارییە پەیوەستکراوەکانی سامسۆنگ، وەک SmartThings Energy و AI Energy Mode یارمەتی بەکارهێنەران دەدەن بۆ پاشەکەوتکردنی ووزە و کەمکردنەوەی تێچوونەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان لەسەر کەشوهەوای هەسارەکە بە گشتی.

هەروەها سامسۆنگ پەیوەندی بە کۆمپانیای پاتاگۆنیا کردووە کە پێشەنگی جیهانی لە بواری جلوبەرگی دەرەوەدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاسۆی هاوبەشیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەرەستەی پلاستیکی وورد، کە گەردیلە بچووکەکانن زۆرجار لە جلوبەرگەکاندا دەبینرێن و لە ڕێگەی جلشۆردنەوە دەگەنە زەریا و دەریاچە و ڕووبارەکان.

 

ڤینسێنت ستانلی، بەڕێوەبەری فەلسەفە لە پاتاگۆنیا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە سامسۆنگ ڕێکیخستبوو، باسی لە ڕێگاکانی هاوبەشی نێوان هەردوو کۆمپانیاکەی کرد بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێی شۆردن بە ناوی ” خولی کەمتر لە ڕیشاڵی وورد”، کە لە ئێستادا لەگەڵ ئامێری جل شۆردنی سامسۆنگدا یەکخراوە، دەتوانێت لە کاتی خولی شۆردندا بە ڕێژەی 54% دەردانی پلاستیکی وورد کەم بکاتەوە.

لەپاڵ لەم تەکنەلۆژیایە، ئەم دوو کۆمپانیایە لەم دواییانەدا فلتەرێکی ڕیشاڵی ووردی بچووکتریان پەرەپێداوە، بۆ کەمکردنەوەی دەردانی ئەو ماددانە، و توانەوەیان بۆ ڕێگریکردنیان لە گەیشتنیان بە ئاوەڕۆکان لە کۆتایی خولی شۆردنەکەدا.

جەیمس کوون، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی پرۆگرامی ” ئینێرجی ستار بۆ ئەلیکترۆنی بەکاربەر” لە دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئەزموونی پەیوەستکراو لە ماڵەوەی سامسۆنگ لەگەڵ بەرنامەی SmartThings یەکەم سیستەمی بەڕێوەبردنی ووزەی ماڵە زیرەکەکانە لە بازاڕدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەناوبانگی ENERGY STAR SHEMS. هەروەها سامسۆنگ بەردەوامە لە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان لە هەوڵەکانی بۆ بەردەوامیی.

نموونەیەک ئەوەیە کە سامسۆنگ پەیوەندی بە ئاژانسی Carbon Trust و پێشەنگەکانی تری تەکنەلۆژیاوە دەکات بۆ پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکانی یەکەمی پیشەسازیەکە، بە ئامانجی پێوانەکردن و ئەژمارکردنی و لابردنی دەردانی کاربۆنی ئامێرە پەیوەستکراوەکان لەکاتی بەکارهێنانی لەلایەن کڕیارەکانەوە.


ماڵێکی پەیوەستکراو و ژیانێکی پەیوەستکراو بۆ ئاسوودەیی باشتر

سامسۆنگ پلانی ووردی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی پەیوەندیکردن بۆ ئێستا و داهاتوو. لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، جاین جەنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی بەرنامەی SmartThings، سەرنجی خستە سەر کاریگەرییەکانی تایبەتمەندییەکان وەک SmartThings Home Monitor و SmartThings Pet Care لە هێنانی ئاسوودەیی بۆ ئەزموونی پەیوەستکراو، لە ڕێگەی چاودێریکردن و هاوبەشکردنی ئاگادارکردنەوەکان سەبارەت بە شتە دەرەکیەکان، جا پەیوەندییان بە مرۆڤەکانەوە هەبێت یان ئاژەڵە ماڵییەکان.

ئەم خزمەتگوزاریانە کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگەوە دەستی پێکردووە، تەنها یەکێکە لەو ڕێگا زۆرانەی کە سامسۆنگ و سەکۆ پەیوەستکراوەکانی SmartThings دەیگرنەبەر بۆ دروستکردنی ماڵێکی زیرەک.

لایەنێکی گرنگی ئەم دیدە بریتییە لە زیادکردنی کارکردنی نێوەندەیی، تا ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات زۆرترین ئامێرەکانیان بەیەکەوە ببەستنەوە، جا ئەو ئامێرانە مارکەی سامسۆنگ بن یان هەر براندێکی هاوبەش.

لە کاتێکدا پیشەسازییەکە هەوڵدەدات ئاستێکی نوێی گونجان لە ڕێگەی پێوەری ماڵە زیرەکەکەی Matter بهێنێتەوە، سامسۆنگ پابەندبوونی خۆی بەم فەلسەفەی هاوبەشیەوە ڕاگەیاندووە. و سەکۆی SmartThings پێشوەختە ئەم پێوەرەی جێبەجێکردووە و سامسۆنگ بە یەکێک لە ئەندامی دامەزرێنەری هاوپەیمانی پەیوەندییەکانی ناوماڵ(HCA) دادەنرێت.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر 2023 کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین داهێنانەکانی لە ماڵە زیرەکەکاندا ڕاگەیاند، لەوانە SmartThings Station کە یەکەم بەرهەمی خۆیەتی کە پشتگیری و پێوەری Matter جێبەجێ دەکات لە سەرەتاوە.

ئەم چارەسەرە نوێنەرایەتی ڕێگەیەکی نوێ و گونجاو دەکات بۆ دەستپێکردنی ئەزموونەکانی SmartThings لە ناوماڵ، و کارلێککردن لەگەڵ ئامێرە پەیوەستکراوەکان ئاسانتر دەکات. و Station SmartThings بارگاویکەرەوەی بێ وایەری سامسۆنگەکەت دەکاتە ناوەندێکی زیرەکی ماڵەوە کە دەتوانێت بە دوگمەیەک دۆخی ماڵەکەت بە شێوەیەکی نەرم بگۆڕێت.

و گرنگیدان بە ئەزموونە پەیوەندیدارەکان فراوانتر بوو و هاوبەشی نوێش ئاشکرا کرا، لەنێویاندا ڕاگەیاندنی هاوبەشییەکی فراوانتر لەگەڵ Philips Hue. و جاسپەر ڤێرڤۆرت، جێگری سەرۆکی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، ڕێگەیەکی نوێی ناساند بۆ هاوکاتکردنی ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ لەگەڵ ڕووناکی Philips Hue ، لەڕێگەی بەرنامەی Philips Hue Sync TV ، کە دەتوانرێت لە بەرنامە ستۆرەوە لەسەر تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ دابەزێنرێت.

ئەمەش یەکەم چارەسەرە بۆ هاوکاتکردنی ڕووناکی و ناوەڕۆک لە تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئامێری تر زیاد بکرێت.

بەهۆی ئەوەی ئێستا ئامێرە پەیوەستکراوەکان زیاد بوون، سامسۆنگ ووردەکاری زیاتری خستەڕوو کە چۆن داهێنانەکانی ئاسایش و نهێنی هۆکاری سەرەکین بۆ پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی ئامێرە پەیوەستکراوەکان.

بەم شێوەیە کۆمپانیاکە ئەزموونی ئاسایشی لە ئامێرەکانیدا بردۆتە ئاستێکی بەرزتر لە ڕێگەی چارەسەری داهاتووی Samsung Knox Matrix کە زانیاریەکان بە شێوەیەکی گونجاو و پارێزراو لە سەرانسەری ئامێرەکاندا هاوکات دەکات، جگە لە پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان. ئەمەش لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەکتری فرە چینەوە ئەنجام دەدرێت کە بەهۆی تەکنەلۆژیای بلۆکچەینی تایبەتمەندەوە چالاک کراوە.

ئەزموونی پەیوەستکراو درێژدەبێتەوە بۆ جووڵە

مارکوس وۆتێرلیب لە کۆمپانیای هارمان پلانی سامسۆنگ و هارمانی بۆ دروستکردنی ئاستێکی نوێی زیرەکی و ئاسوودەیی و ئەزموونی کەسی لە ئەزموونی ناو ئۆتۆمبێل (ICX) ئاشکرا کرد. لە ناخی ئەم هەوڵەدا تەکنەلۆژیای هارمان Ready Care هەیە، کە ئەلگۆریتمێکی فێربوونی ئامێر بەکاردەهێنێت بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری لە هەستەوەرەکانی ئۆتۆمبێلەکە بۆ پێوانەکردنی خەواڵوویی و سەرقاڵی شۆفێر، پاشان دەستێوەردانی تایبەتمەند پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و باشترکردنی سەلامەتی شۆفێر.
دیدگایەک بۆ داهاتوو.

کۆمپانیاکە داهێنان و تەکنەلۆژیای نەوەی داهاتووی بە بەکارهێنانی نوێترین زیرەکی دەستکرد نمایشکرد. ئەم ئەزموونانە کە لەلایەن Spatial AI چالاک دەکرێن، وەک لە گسکی کارەبایی JetBot AI+، کە بناغەی ئەزموونی باشتری ماڵەوە دادەنێن کە لەگەڵ ڕەهەند و ژینگەی ماڵەکەتدا بگونجێت.

هەروەها سامسۆنگ جۆری Relumino ی پیشان دا، کە لەگەڵ کۆمەڵێک تەلەفزیۆنی دیاریکراوی سامسۆنگ لە ساڵی نوێی 2023دا دێت لە چوارچێوەی زنجیرەی Neo QLED 8K وK4، بۆ ئەوەی بینینی ناوەڕۆک بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی بینینیان هەیە چارەسەر بکات. ئەم جۆری جەخت لەسەر هێڵکارییەکان دەکاتەوە و کۆنتراست و ڕەنگەکان باشتر دەکات بۆ گەیاندنی ناوەڕۆکێکی ڕوونتر کە دەتوانرێت بە ئاسانی چێژی لێوەربگیرێت.

هەروەها کۆمپانیاکە جووتە چاویلکەیەکی نوێی Relumino ئاشکرا کرد، کە بۆ یەکەمجار لە 2018ی ئەم پێشانگایەدا دەرکەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی C-Lab ی تایبەت بە بەرنامەکەی بۆ خێراکردنی کارەکانی کۆمپانیا نوێیەکان، جگە لە بەرنامەی مۆبایلەکان، بۆ دروستکردنی ئەزموونی بینراوی خۆشتر و گونجاو بۆ چاوەڕوانییە کەسییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە.

خێرخوازێك بڕی 20 هەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر ژمارەیەك خێزانی خاوەن پێدوایستی تایبەت دابەشكرد
پێشت خێرخوازێك بڕی 20 هەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر ژمارەیەك خێزانی خاوەن پێدوایستی تایبەت دابەشكرد
كۆرۆنای نوێ‌ لە چین سەریهەڵدا و هەرێم ڕێكاری ڕاگەیاند
دواتر كۆرۆنای نوێ‌ لە چین سەریهەڵدا و هەرێم ڕێكاری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار