ڤیالی كۆچی دوایی كرد



جیانلۆكا ڤیالی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵی، لە دوای ململانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس، ئەمڕۆ هەینی لە تەمەنی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

یەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن يانەی سامبەدۆریاوە بڵاوكرایەوە”وەك هێرشبەرێك كە كەس نەیتوانی ڕایبگرێت، لەیادت ناكەین”.

بە هەمان شێوە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە”چاو جانلۆكا، بۆ تاهەتا لەیادت ناكەین”.

ڤیالی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ساڵی 2017 تووشی نەخۆشی بوو، دواتر لەگەڵ بەكارهێنانی چارەسەر ڕەوشی تەندروستی ڕووی لە باشبوون كرد، بەڵام نەخۆشییە پیسەكە جارێكی تر سەریهەڵدایەوە و لە 14ی مانگی ڕابردوودا برایە نەخۆشخانە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش كۆچی دوایی كرد.

 

بەرپرسان ڕوو لە بەسرە دەكەن
پێشت بەرپرسان ڕوو لە بەسرە دەكەن
دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی وڵات
دواتر دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی وڵات
ەیوەندیدار