بەرپرسان ڕوو لە بەسرە دەكەن



محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 گەیشتە شاری بەسرە.

ئەمڕۆ هەینی 6ی كانوونی دووەمی 2023، پاڵەوانێتی جامی كەنداو لە شاری بەسرە دەستپێدەكات و تێیدا هەشت هەڵبژاردە بۆ بۆردنەوەی ناسناوەكە بەشداریی دەكەن.

بەرپرسانی عیراق و سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌، لە ئاهەنگی كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە ئامادەدەبن كە بە دەستەواژەیەكی ئەرێنی لەڕووی ئەمنی و ئابووری و سیاسی بۆ عیراق دادەنرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت ببێتە هەنگاوێكی گەورە بۆ كرانەوەی عیراق بەڕووی ژینگە عەرەبییەكەی.

 

تێچووی میوانداریی جامی كەنداو 30 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت
پێشت تێچووی میوانداریی جامی كەنداو 30 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت
ڤیالی كۆچی دوایی كرد
دواتر ڤیالی كۆچی دوایی كرد
پەیوەندیدار